ریاڵ مەدرید بۆ گولەر هەمووان ئاگادار دەکاتەوە

رۆژنامەنووس خۆسێ فیلیکس دیاز لە (مارکا) زانیاری لەسەر توانای جەستەیی ئاردا گولەر ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت  لەناو یانەی ریاڵ مەدرید کاتێک پرسیاریان لەبارەی ئاردا گولەرەوە کردووە ئەوان پێیان راگەیاندووە کە: "ئەو زۆر باشە و لە داهاتوودا دەیسەلمێنێت چەند بە توانایە”.  

سەرچاوەکە دەڵێت:"  ئێستا بڕیاری بەشداریکردن لە یارییەکان لە ئەستۆی ئاردا گولەردایە، پێی وایە لە ئێستاوە ئامادەیە هەنگاوەکە بنێت و چڕی مەشقەکان زیاد بکات، ئەمەش ڕەزامەندی کۆتایی دەدات بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی داهاتوو.


گولەر بەهۆی زنجیرەیەک پێکان کە تووشی بووە،تا ئێستا نەیتوانیوە لەگەڵ ریاڵ مەدرید یاری بکات و پێشبینی دەکرێت لە مانگی یەکی داهاتوو یاری بکاتەوە.



PM:09:04:11/12/2023