لێدوانەکانی چاڤی لەسەر یاریەکەی بارباسترۆ لەجامی شا

رۆژی یەکشەممە لە جامی شا یانەی بەرشەلۆنە دەبێتە میوانی یانەی بارباسترۆ و یاریەکە کاتژمێر 11:00ئەنجام دەدرێت.

لێدوانەکانی چاڤی لەسەر یاریەکە بەمشێوەیە بوو...


چاڤی هێرناندێز "بە یارییەکانی لەم شێوەیە پێویستمان بە زۆرە بۆ ئەوەی براوەبین، دەبێت هەموو شتێک بدەین، چونکە بۆ ئەوان ئەم یارییە دەبێتە ژیان یان مردن”.

  چاڤی هێرناندێز "دەبێت لە دڵی یاریزانەکاندا ئەوە بچێنین کە جامی شا پاڵەوانێتییەکی زۆر گرنگە”.

 چاڤی هێرناندێز: کانسلۆ یاریزانێکی زۆر باشە، بوونی لە جامی سوپەردا بەدەر نییە، بۆ سبەی هیوادارین باڵدێ لە لیستەکەدا بێت”.

 چاڤی هێرناندێز  "سڕکردنی لامین یامال؟ بەڵێ، لە یارییەکەی ساڵی ڕابردوو بەرامبەر تیپی لاوانی مەلەگا سڕکرا، بۆ دوو یاری سڕکرابوو."

 چاڤی هێرناندێز "ڤیتۆر ڕۆکی خولەک لە یارییەکەدا بەدەست دەهێنێت، بەڵام هێشتا ڕیتمی یارییەکان و ڕکابەرییەکانی نییە”.

 چاڤی هێرناندێز: ئینیگۆ مارتینێز بۆ یارییەکە ئامادەیە، گەڕانەوەی بۆ ئێمە شتێکی نایاب و هەواڵێکی خۆشە.

 چاڤی هێرناندێز: مارک گۆیۆ یاریزانێکی ئێستایە لە یانەی بەرشەلۆنە و لە سەرووی هەمووشیانەوە داهاتووە، سەرەڕای بوونی ڤیتۆر ڕۆکی.

 

  چاڤی هێرناندێز "بەڵێ، حەز دەکەم گرێبەستی سێرجی ڕۆبێرتۆ نوێ بکەمەوە، ئیدارەی یانەکەش ئەوە دەزانێت، ڕۆبێرتۆ پێشەنگە لەناو تیپەکەدا.”

  چاڤی هێرناندێز: ئێمە بە بەشی یەکەمی خراپی لالیگادا تێنەپەڕین، ئەگەر سەیری خولەکانی دیکە بکەیت، ئەوە بۆت دەردەکەوێت، لەگەڵ چەند یانەیەکی گەورە کە خاڵی کەمتریان هەیە... بەڵام ڕیال مەدرید و جیرۆنا لەم وەرزەدا ساتەکانی ناوازە بەسەر دەبەن”.

 چاڤی هێرناندێز:گرنگترین شت ئەوەیە سبەی ڕێز لە یاریزانی بەرامبەر بگرین، ئەگەر پێمان وایە بابەتەکە سادە و ئاسان دەبێت، ئەوا هەڵەیەک دەکەین.

 چاڤی هێرناندێز "سبەی هیکتۆر فۆرتێ چەند خولەکێکی دەبێت...نازانم چەند خولەکێک، بەڵام گرنگ دەبێت بۆ تیپەکە”.

 چاڤی هێرناندێز: دەزانن یاریگاکە بۆ من جێگەی نیگەرانییە، بەڵام هیچ بوارێک نییە بۆ بیانوو، دەبێت نیشانی بدەین کە ئێمە باشترینین، بەبێ گوێدانە مەیدانەکە.

 چاڤی هێرناندێز "گوندۆگان خاوەنی کوالیتی بەرزە و لەم وەرزەدا گۆڵی گرنگی تۆمار کردووە، من بە تەواوی لێی ڕازیم."



AM:12:41:07/01/2024