چاڤی هاتە دەنگ و ئاشکرایکرد بۆ دۆڕان

 لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە وڵاتی سعودیە هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا ریاڵ مەدرید یانە کەتەلۆنیەکەی 4-1تووشی شکست کردوو بۆ 13 پاڵەوانە.


چاڤی سەرەتا وتی :" پیرۆزە لە ڕیاڵ مەدرید بردنەوەیەکی شایستە بوو بۆ ئەوان دڵتەنگ و نائومێد بووین، بەڵام بارسا دەگەڕێتەوە.

چاڤی وتیشی: نائومێدی و دڵتەنگی ئێمە لە بەشی تاڵی تۆپی پێ دەژین  ڕیاڵ مەدرید لەسەر هێرشە هەڵگەڕاوەکان زۆر ئازاری داین و ڕکابەریکردن بۆ ئێمە قورس بوو.

 لە،کۆتایدا وتی: دۆڕانەکە دەبێت ببێتە وانەیەک بۆ ئەوەی باشتر ڕکابەری بکەین.  بۆ ئەوەی باشتر یاری بکەین.  پێویستە ببێتە وانەیەک بۆ ئێمە، ئەوە ڕوونە.  ڕۆژانی سەخت دەبێت، خراپترین ڕووخساری خۆمان پێشکەش کرد.




AM:12:23:15/01/2024