پاش تۆمارکردنی یەکەم گۆڵی خۆی لەگەڵ،یانەی ریاڵ مەدرید، ئاردا گولەری تورکی پەیامێک ئاڕاستەی ئەنچیلۆتی دەکات دەکات و دەڵێت تا ئێستا وەرزەکە بۆی قورس بوو.
گولەر گۆڵی چوارەمی یانەکەی لە لالیگا لە دژی سێلتا ڤیگۆ کردوو توانیان 4-0براوە بن.
ئاردا گولەر وتی: دڵخۆشم بە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم، تا ئێستا وەرزێکی سەخت بوو، بەڵام هیوادارم لەمڕۆوە شتی باشتر بێتە پێشەوە،لە کەشێکی وادا گۆڵ تۆمارکردن زۆر نایاب بوو، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی پشتگیریان کردم."
گولەر وتیشی: یارییەکی باش بوو، دەستخۆشی لە هەموو تیپەکە دەکەم بە ئەنجامی 4-0، زۆر دڵخۆشم کە لێرەم،من لە باشترین یانەی جیهانم، هەرچەندە ئەستەمە، بەڵام باوەڕم وایە کوالیتی و کارەکتەری خۆمم هەیە کە لەگەڵیدا بیگونجێنم”.
لەکۆتایدا گولەر وتی: کاتێک یەک بە یەک ڕووبەڕووی گۆڵپارێز بوومەوە، بینیم لە شوێنی خۆی دوور دەکەوێتەوە، بۆیە تۆپەکەم بردە لای ڕاستم و لێمدا خۆشبەختانە گۆڵ بوو و زۆر دڵخۆشم .”