ڕاهێنەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی ئارسن فینگەر ماوەی دورکەتنەوەی ئۆزێلی یاریزانی یانەکەی ئاشکرا کرد.
فینگەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ شەش هەفتە دورکەوتنەوەی ئۆزێلی لە یانە لەندەنیەکە راگەیاند بە هۆی بچرانی دوو ئێسکی ئەژنۆی.
بەمەش ئۆزێل لە یاریەکانی داهاتووی ئەرسناڵ بەرامبەر هەریەک لە یانەکانی هاڵ سیتی و مانچستەر یونایتدالە خولی ئینگلیزی و ئەندەرلەخت و بروسیا دۆرتمۆند لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا بێبەش دەبێت.
ئا/ شاهۆ فایق