سبەی سێشەممە لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگی ئەوروپا هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بایرن میونخ لە،یاریگای ئەلیانز ئەرینا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
تۆخێل قسەی لەسەر یاریەکە کردوو ئەمە،سەرجەم لێدوانەکانیەتی...
دەربارەی بارودۆخی پێکانەکان؟
تۆماس توخێل: تا ئێستا 100% نازانم، مەشقەکانی کۆتایی خەریکە دەستپێدەکات کۆنراد لایمەر و ماتیس دی لیگت و دایۆ ئۆپامێکانۆ راهێنان دەکەن، کۆنی باشتر دەردەکەوێت، هەروەها دەبێت سەیری جەمال موسیالا و لیرۆی سانێ بکەین.
تۆماس توخێل: "دەمانەوێت لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا لایمەر تاقی بکەینەوە، دی لیگت و ئوپامێکانۆ ڕەنگە زۆر زوو بێت بۆ ڕاهێنانەکانیان، هەندێک بڕیار لە کۆتا خولەکدا دەبێت.”
سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید؟
سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید
تۆماس توخێل: بەرامبەر ڕیال مەدرید تۆش بەرامبەر ئەفسانە و درێسەکە یاری دەکەیت. ئێمە سەرنج دەخەینە سەر تاکتیکەکان. هەمووان بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی یارییەکی نایاب دەکەن.
دەربارەی کارلۆ ئەنچیلۆتی؟
تۆماس توخێل: ئەوەی کارلۆ وەک یاریزان و ڕاهێنەر بۆ تۆپی پێ کردوویەتی زۆر گەورەیە. کارلۆ هەمیشە زۆر بەئەدەب و خۆبەکەمزان بووە. "ئەمە شتێکی ناوازەیە."
دەربارەی جود بێلینگهام و یاریزانانی ڕیال مەدرید؟
تۆماس توخێل: ئەوان لە پۆستە جیاوازەکاندا یاری دەکەن، جود یاریزانێکی نایاب و سەرسوڕهێنەرە ئەمەش تەنها بە کەسایەتییەکی گەورە دەکرێت هەوڵ دەدات چارەسەر بدۆزێتەوە”.
تۆماس توخێل: "پێم خۆش نییە بەراورد بکەم لەگەڵ یاریزانانی وەک جود بێلینگهام یان کیلیان مباپێ، جود زۆر
گەشەی کردووە و زۆر بە باشی مامەڵە لەگەڵ یاریکردن لە یانەیەکی گەورەی وەک ڕیال مەدرید دەکات”.
-ئایا سبەی گنابری گۆڵ تۆمار دەکات؟
تۆماس توخێل: "ئەوە ڕوودەدات سبەی گۆڵ تۆمار دەکات."
بایرن میونشن و ڕیال مەدرید، ئایا ئەمە گەورەترین یاری ئەوروپایە؟
تۆماس توخێل: بەدڵنیاییەوە یارییەکە زۆر گەورە و سەرنجڕاکێشە و هەموومان زۆر بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی یارییەکە دەکەین کە یاریی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگێکی گەورەیە.
بایرن میونشن چۆن دەبێت یارییەکە ئەنجام بدات؟
تۆماس توخێل: بێگومان پێویستمان بە تاکتیکە، هەروەها بەخت. دەتوانیت زۆر شت لە ڕێگەی تاکتیکەوە دەستکەوت بکەیت، ستایل ئۆتۆمبێلە و یاریزانەکان لێی دەخوڕێن، دەبێت هاوسەنگییەکی باش بدۆزینەوه و ئەو ساتانەی کە چارەسەر ئامادە بن، یاریزانانیش پێویستیان بە ئازادییە بۆ ئەوەی بێگومان بتوانیت بژیت." هەروەها پێویستت بە بەختە لە یارییەکەدا".