ئۆریلیان چوامینی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید تووشی پێکان دەبێت و بەهۆیەوە ناتوانێت لە ماوەی داهاتوودا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بێت.
یانەی شاهانە لە دوایین یاریدا بەرامبەر ڤیاریال یەکسان بوو بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ بۆ هەر تیپێک لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا.
ڕۆژنامەی بێرنابیۆ دیجیتاڵ لە ژمارەی ئەمڕۆیدا باسی لە چوامینی و ئەو پێکانە کردووە کە ڕێگری دەکات لە ئامادەبوونی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای وێمبڵی.
ڕۆژنامەکە دەڵێت: ئێمە تیشک دەخەینە سەر پێکانەکەی ئۆریلیان چوامینی، کە بە ڕێژەی 100% لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دووردەخرێتەوە.
چوامینی تەمەن 24 ساڵ لەم وەرزەدا بەشداری لە 38 یاریدا کرد لە پێکهاتەی کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و توانی 3 گۆڵ تۆمار بکات و گۆڵێکیش دروست بکات.
یاری داهاتووی ڕیال مەدرید ڕۆژی شەممە بەرامبەر یانەی ڕیال بیتیس دەبێت، لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا.