یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا سزای توندی بەسەر بەرشەلۆنەدا سەپاند

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دوای یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا سزاکانی سەر بارسێلۆنای ڕاگەیاند، کە بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 4-1یاریەکەی دۆڕاندن و  لە چامپیۆنسلیگ کرایە دەرەوە.

 سزاکان بریتی بوون لە سڕکردنی چاڤی ڕاهێنەر بۆ دوو یاری و یاریدەدەرەکەشی دی لافونتێ بۆ یەک یاری بەهۆی ناڕەزایەتییەکانیان بەرامبەر بە ناوبژیوانی یارییەکە.

 جگە لەوەی سێرجی ڕۆبێرتۆی بۆ دوو یاری ڕاگیرا، هەروەها غەرامەیەکی دارایی بەسەر بەرشەلۆنەدا سەپێنرا کە بڕی ٥٧ هەزار یۆرۆیە بۆ ڕەفتاری نەشیاوی تیمەکە و فڕێدانی شتومەک بۆ سەر یاریگاکە و هێرشکردنە سەر هەندێک کەس.


PM:09:00:23/05/2024