له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكل سواری كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ی5ی2024، پاڵه‌وانێتی پایسكل سواری شاخه‌وانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
پاڵه‌وانێتییه‌كه بۆ یه‌كه‌م جاره بۆ یانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكل سواری كوردستان له به‌رزاییه‌كانی دڵۆپه له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدرا.
له پاڵه‌وانێتی پایسكل سواری شاخه‌وانی یانه‌كانی كوردستان هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی، هه‌ولێر، كۆیه، كه‌ركوك، سلێمانی، برایه‌تی ، چوارقوڕنه،ئاڵتۆن كۆپری به‌شداربوون.
ئه‌نجام له پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو:
له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتووان
كۆیه پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م، برایه‌تی پله‌ی سێیه‌م.
له‌سه‌ر ئاستی تازه پێگه‌یشتووان
دهۆك یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا.
له‌سه‌ر ئاستی لاوان
هه‌ستیار فه‌تحوڵڵا له یانه‌ی ئاڵتۆن كۆپری پله‌ی یه‌كه‌م، بیرهاد نه‌بی له یانه‌ی دهۆك پله‌ی دووه‌م.
له‌سه‌ر ئاستی تازه پێگه‌یشتووان وه‌ك تیپ، دهۆك یه‌كه‌م و هه‌ولێر دووه‌م، یاریزانی كچ هه‌رژین كه‌نعان كه‌وه‌ك تاكه یاریزانی كچ به‌شداربوو له پاله‌وانێتییه‌كه خه‌ڵاتی پێبه‌خشرا به‌هۆی به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا.
له كۆتایشدا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكل سواری كوردستان خه‌ڵات و جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌خشرا به پاڵه‌وانان.
به‌ڕێوه‌چوونی كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فۆتۆ- AA
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
26ی5ی2024