کیمیچ بەرشۆنە بێهیوا دەکات

یاریزانی یانەی بایرن میونشن، جۆشوا کیمیچ، یانەی بەرشەلۆنە و هانسی فلیکی ڕاهێنەری چاوەڕوانکراوی بێهیوا کرد، بە ڕەتکردنەوەی پێشنیاری بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی داهاتوودا پەیوەندی بە ڕیزەکانیەوە بکات.

 بەپێی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی، ئەولەویەتی فلیک گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانێکی بەهێزی  وەک کیمیچ بووە، کە ئەمەش لەگەڵ دیدگای یانەکەیدا دەگونجێت.

 بەڵام کیمیچ ئەو پێشنیارەی بەرشەلۆنەی ڕەتکردەوە.

 ئەو ئۆفەرە داراییەی بەرشەلۆنە پێشکەشی کرد بە پێی بۆچوونی کیمیچ نەگونجاو بوو، چونکە لە ئێستادا ساڵانە 19 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت، ئەو بڕە پارەیەی بەرشەلۆنە ئەستەمە بیدات لەبەر ڕۆشنایی قەیرانی دارایی.

 جگە لەوەش بارسێلۆنا مەرجی گواستنەوەی کیمیچی جێبەجێ نەکرد،  بە پێی یاساکانی یاری خاوێن.



AM:11:09:27/05/2024