ئەمڕۆ دووشەممە، عەدنان دەرجال، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، لە فڕۆکەخانەی بەغدا و شاندی یاوەری پێشوازیکرد لە تیباس سەرۆکی خولی ئیسپانیا و شاندی یاوەری.
سەردانەکەی تیباس بۆ بەشداریکردنە لە کردنەوەی بارەگای لالیگا لە بەغدا و یاری کلاسیکۆی نێوان قووە جەویە و زەورا، کە ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر هەشت بەڕێوەدەچێت .
سەرۆکی فیدراسیۆنی عێراق وتی: پێشوازی لە سەردانەکەی سەرۆکی خولی ئیسپانیا دەکەین بۆ بەغدا، کە دووپاتکردنەوەی بەهێزی هاوبەشی لەگەڵ فیدراسیۆن، و بەدواداچوونە بۆ گەیشتن بە هەموو ئامانجە خوازراوەکان بە ئامانجی گەیشتن بە پێشکەوتنی چۆنایەتی لە خولەکەدا پێشبڕکێکان و پڕۆژەی خەونەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد: سەردانەکەی تیباس بۆ کردنەوەی بارەگای لالیگا لە بەغدا هەنگاوێکی پێشەنگانەیە کە چەندین لایەنی ئەرێنی بۆ تۆپی پێمان بەدەست دەهێنێت.
هەروەها بەشداریکردنی لە یاری کلاسیکۆی نێوان قووە جەویە و زەورا ئەمڕۆ لە یاریگای مەدینە، کە کاردەکەین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی جیاواز دەربکەوێت و ببێتە مۆدێلێک بۆ پێشبڕکێکانی وەرزی داهاتوو.
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانە بۆ ئەندازیار محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامی بۆ کارەکانی یەکێتیەکە.