بەهۆی ژنێکەوە گۆڵچی ئێران بۆ پاڵاوتنی مۆندیال بانگهێشت نەکرا

بەهۆی ئەوەی پێشتر هاندەرێکی ژن کە بەرەو ڕووی ڕایکرد کاپتنی تیپی ئیستقلال تاران بێبەش بوو لە نوێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی ئێران لە یاریەکانی داهاتووی هەڵبژاردەکە.

سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان بڵاویانکردۆتەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕێگریان لە بانگهێشتکردنی کاپتن و گۆڵپارێزی ئیستقلال، حوسێن حسێنی بۆ هەڵبژاردەی ئێران کردووە دوای ئەوەی باوەشی بە ژنە هاندەرێک کردووە.


ئەمەش پاش ئەوەی حوسێنی دوای یاریی ئەلەمنیۆمی ئەراک و ئیستقلال تاران لە خولی تۆپی پێی ئێران، یەکێک لە هاندەرە ژنەکانی تیپەکەی لە باوەشی گرتبوو، کە بەرەو ڕووی ڕاکردبوو.






PM:07:44:02/06/2024