دۆریڤاڵ جۆنیۆر راهێنەری بەرازیل پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی بەرازیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەکسیک لە یاری دۆستانە بە پێی گڵۆبۆ سپۆرت کە کاتژمێر 4ی بەرەبەیان ئەنجام دەدرێت بڵاو دەکاتەوەو هەریەکە لە رۆدریگۆ و ڤینسیۆس دوو ئەستێرەی دیاری ریاڵ مەدرید لە پێکهاتەکە نین.
پێکهاتەکە بەمشێوەیە دانراوە: ئەلیسۆن - یان کۆتۆ - میلیتاو - بریمەر - گیلەرمی ئارانا - ئیدێرسۆن - دۆگلاس لویز - ئەندرێاس پێرێرا - ساڤینۆ - مارتینێلی - ئیڤانیلسۆن.
دۆریڤاڵ راهێنەری بەرازیل سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی مەکسیک لە یارییەکی دۆستانەدا وتی " یارییەکی زۆر ئاڵۆزە، تیپێکی ورووژێنەر کە تایبەتمەندە بە یاری دینامیکی، یارییەک کە تێیدا خۆلێدانێکی زۆر دەبێت ئەم یارییە ستانداردێکی گرنگمان پێدەبەخشێت بۆ ڕکابەرییەکی وا گرنگ.
لەسەر سەرەکی نەبوونی ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆ دۆریڤاڵ وتی: ئاساییە دوای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ چەند ڕۆژێک ئاهەنگگێڕان هەبوون ئەو شتانە دەزانن، بەڵام ئێمە بە باشی چاودێرییان دەکەین و ئامادەیان دەکەین بۆ ڕکابەرییەکی گەورە.
- دۆریڤاڵ جونیۆر ئامادەبوونی ئەلیسۆن و گابرێل مارتینێلی لە پێکهاتەی سەرەکی بۆ یاریییە دۆستانەکە بەرامبەر مەکسیک پشتڕاست دەکاتەوەو وتی: بە دڵنیاییەوە ئەلیسۆن و مارتینێلی ئامادە دەبن، سەبارەت بە ئەندریک دۆخەکە تەنها بەندە بەوەوە".