لەنوێترین چاوپێکەوتنیدا میسی وەڵامی چەندین پرسیار دەداتەوە

لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ESPN میسی وەڵامی چەندین پرسیار دەداتەوەو باسی بردنەوەی دوایین مۆندیالی تۆپی پێ دەکات.

ئەمە تەواوی چاوپێکەوتنەکەیەتی....


مێسی: بردنەوەی مۆندیال باشترین سات بوو لە ژیانمدا.

 مێسی: ئەرجەنتین هەمیشە پاڵێوراوە، ئەمڕۆش دوای بردنەوەی نازناوی جامی کۆپا ئەمریکا و فیناڵسیما و جامی جیهانی پاڵێوراوین.
 مێسی: وەسفکردنی ئەنتۆنێلا ئەستەمە، ئەو بۆ من هەموو شتێکە.

  مێسی: من سەیری یاری کۆتایی مۆندیالم نەکرد، چونکە من حەزم لە سەیرکردنی خۆم نییە و حەزم لەوە نییە جارێکی تر لە ساتەکان بژیمەوە حەزم لێیە لەگەڵ ئەو شتانە بمێنمەوە کە ئەو ڕۆژە بەسەرمدا تێپەڕیوە.  ڕیپلەی زۆرم بینی بەڵام 90 خولەک نەبوو و تەنانەت کاتی زیادەیش نەبوو.

مێسی: دیپۆ ئەو سوودەی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی و لە یانەکەیدا نیشان دەدا ئەو پارچەیەکی جەوهەرییە بۆ تیپەکە.  ئەو  ئامانجی بەدەستهێنا کە دەیویست سەربکەوێت بۆ چامپیۆنزلیگ و گومانم نییە بەشێکی زۆری شانازییەکە بۆ ئەو دەچێت .

 مێسی: شەوی پێش یاری کۆتایی، وەک هەموو شەوێک کۆبووینەوە و یاری کارتمان دەکرد، دواتر لەگەڵ ئەنتۆنێلا قسەم کرد و خەوتم زۆر ئارام بووین.

میسی: ئیمیلیانۆ مارتینێز باشترین گۆڵپارێزی جیهانە.

مێسی: بوونم بەپاڵەوانی جیهاب ژیانی منی گۆڕیوە ئەمە تاکە شتێک بوو کە لەدەستمدا بوو بردنەوەی جامی جیهانی کۆتایی تەواوترینە، بەتایبەت کە منی ئەرجەنتینی خەونی هەر یاریزانێکە.

جوانترین گۆڵی ژیانی پیشەیی خۆت؟

  میسی: لە ڕووی جوانییەوە گۆڵەکەم بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە بێرنابیۆ".

مێسی: گرنگترین گۆڵ لە ژیانی وەرزشیمدا لە یاری کۆتایی مۆندیال بوو.

میسی : زۆر قورسە پاڵەوانی جیهان بیت و هەموو کەسێک ناتوانێت ئەم جامە بەدەست بهێنێت.

 مێسی:  بردنەوەی مۆندیال لە کاتی گونجاودا هات.

 مێسی : زۆر قورسە پاڵەوانی جیهان بیت و هەموو کەسێک ناتوانێت ئەم جامە بەدەست بهێنێت.

 مێسی: زۆر ئازاری دەدام ئەگەر جامی جیهانیم نەبردبایەوە زۆر بیرم لە یارییەکەی 2014 کردبوو ئێمە زۆر نزیک بووین و نەمانتوانی بەدەستی بهێنین.

 میسی :بۆ ساڵانێکی زۆر  کاریگەری بیرکردنەوە ،  لەسەرم دەبوو.  دۆڕاندنی دوو یاری کۆتایی مۆندیال دەبووە دڕکێکی گەورە لە تیپەکەمدا.

مێسی: گرنگ نییە، هەموو شتێکم بردەوە، جامی جیهانیش جوانترین و بەناوبانگترین و قورسترین جامی مێژووە سەیرکە چەندە (پێدەکەنێت).


AM:12:57:13/06/2024