باوکێکی سکۆتلەندی پاساو بۆ ئامادەنەبونی کوڕەکەی لەقوتابخانە لەکاتی یۆرۆی ٢٠٢٤ دەهێنێتەوە

باوکێکی سکۆتلەندی ئیمەیڵێکی بۆ قوتابخانەی کوڕەکەی ناردووە کە بیانوویەکی سەیر و سەمەرەی لەخۆگرتبوو بۆ ئەوەی پاساو بۆ ئامادەنەبوونی لە کاتی پاڵەوانێتی یۆرۆی ٢٠٢٤ لە ئەڵمانیا، بهێنێتەوە.

  میکلیجۆن، هاندەرێکی سەرسەختی هەڵبژاردەی سکۆتلەندایە، بڕیاریدا ئەلێکسی کوڕی کە (تەمەن ١٢ ساڵە) لەگەڵ خۆی ببات بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکانی یۆرۆی ٢٠٢٤ لە ئەڵمانیا، هەرچەندە هێشتا ساڵی خوێندن کۆتایی نەهاتووە و منداڵەکەش ئامادەنەبوو لە پۆلدا بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکی تر بمێنێتەوە.

 باوک مایکلێجۆن لە شاری ئەدینبۆرگەوە بە بیانوویەکی شێتانە پاساو بۆ ئەم دوورکەوتنەوەی درێژخایەن لە قوتابخانە هێنایەوە کە لەو ئیمەیڵەی کە بۆ قوتابخانەکە ناردبووی و لە سۆشیال میدیادا بڵاویکردەوە نووسیبووی "بە سادەیی دەنووسم بۆ ئەوەی ئاگادارتان بکەمەوە کە ئەلێکس لە پێنجشەممە 13ی حوزەیرانەوە لە قوتابخانە نابێت تاوەکو سکۆتلەندا لە یۆرۆی 2024 دەردەچێت".

 باوکە تەمەن 48 ساڵەکە وتیشی: لە گەشتێکی پەروەردەیی دەچینە سەرانسەری ئەڵمانیا، سەردانی زۆرێک لە شارەکان دەکەین، لەوێ لێکۆڵینەوە لەو هەستە سۆزداریانە دەکەین کە هاندەرانی سکۆتلەندا لە یۆرۆدا پێیدا تێدەپەڕن.

 هەروەها ئەم باوکە پشتڕاستی کردەوە کە نیگەران نییە لە ونبوونی کوڕەکەی لە وانەکانی قوتابخانە، و دڵنیایە کە کاتێکی زۆری دەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی.


  لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی بی بی سی ڕایگەیاندووە، ئەلێکس لە دوو هەفتەی گەشتکردندا زیاتر فێردەبێت لەوەی لە قوتابخانە فێری دەبێت.

 لە کۆتاییدا وتی: دڵنیا دەبمەوە کە ئەلێکس ڕاپۆرتێکی ورد ئامادە دەکات لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ سکۆتلەندا.

  ئەو منداڵە ناوی ئەلێکسە، پێشتر لەگەڵ باوکیدا گەشتی بۆ 24 وڵات کردووە، لەوێش بەشدارییان لە یاری کۆتایی مۆندیال کرد لە ڕوسیا، ئەم باوکە پێی وایە شوێنکەوتنی هەڵبژاردەی سکۆتلەندا ڕێگەیەکی گرنگ بووە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کوڕەکەی.

 ئیان وتی: ئەو وتەیەی هەمیشە لە مندا چەسپاوە ئەوەیە کە تۆپی پێ پەیوەندی بە بردنەوە یان دۆڕانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەو کەسەوە هەیە کە لەگەڵیدا سەیری یارییەکان دەکەیت” و ئەوەش هەمیشە بەلای منەوە چەسپاوە "شوێنکەوتنی سکۆتلەندا پێکەوە بۆ ئێمە زۆر باشە .”


AM:04:26:15/06/2024