مێسی باشترین گۆڵپارێزی جیهان دیاری دەکات

لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی ستایشی ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی یانەی ئەستۆن ڤێلای کرد و بە باشترین گۆڵپارێزی جیهانی دادەنێت.


 ئەستێرەی ئینتەر میامی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکانی کۆپا ئەمریکا.


 لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا مارتینێز باشترینە لە جیهاندا، مێسی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ESPN وتی: بۆ من بەڵێ.


 ئاماژەی بەوەشکردووە، پێموایە ئەگەر باشترینی جیهان نەبێت، بێ گومان لەنێو باشترینەکاندایە، لە هەڵبژاردەی نیشتمانی و یانەکەیدا ئەوەشی نیشانداوە.


 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێموایە ئەمڕۆ لە یانەکەیدا بەشێکی سەرەکییە لە تیپەکەدا ئەو ئامانجەی بەدەستهێناوە کە لە ژیانی وەرزشیدا هەیبوو، کە بریتییە لە چوونە ناو چامپیۆنزلیگ.


 مارتینێز لە کۆتاییدا وتی: هیچ گومانێکم نییە کە بەشێکی زۆر لە خۆشەویستەکانم دەگەڕێنەوە بۆ لای ئەو.


 مارتینێز و مێسی بەشدارییان لە بردنەوە دۆستانەکەی دوێنێی ئەرجەنتین بەرامبەر گواتیمالا کرد، چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، میسی دوو گۆڵی  تۆمارکرد و لاوتارۆ مارتینێز دوو گۆڵی تۆمارکرد.


 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئامادەکاری دەکات بۆ یەکەم یاری خۆی لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا کە ڕۆژی هەینی ٢١ی حوزەیران بەرامبەر هەڵبژاردەی کەنەدا بەڕێوەدەچێت.


PM:01:28:16/06/2024