تێن هاگ ئاشکرای دەکات کە چۆن مانچستەر یونایتد قەناعەتی پێکردووە کە بمێنێتەوە

 ئیریک تێن هاگی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد ئاشکرای دەکات کە چۆن یانەکەی پرێمەرلیگ بردیانە ئیبیزا بۆ ئەوەی ڕازی بکات بمێنێتەوە.


 داهاتووی تێن هاگ نادیاری بوو پێش ئەوەی شەیتانە سوورەکان لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرادا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.


 ئێستا یونایتد بڕیاریدا بەردەوام بێت لەگەڵ ڕاهێنەری پێشووی ئەیاکس.


 تێن هاگ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی هۆڵەندی NOS وتی: ئیدارەی یانەکە لەو کاتەی لە ئیبیزا لە پشوودا بووم هاتنە لام.


 ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەناکاو لەسەر دەرگاکەم دەرکەوتن و پێیان وتم دەیانەوێت لەگەڵم بەردەوام بن".


 هەروەها  تێن هاگ ئاشکرایکردووە، سێر جیم ڕاتکلیف، هاوخاوەنی نوێی یونایتد، لەگەڵ تۆماس توخێلی ڕاهێنەری پێشووی بایرن میونشن و چێڵسی سەبارەت بەو کارە قسەی کردووە.


 ئاماژەی بەوەشکرد، مانچێستەر یونایتد پێی وتم کە قسەیان لەگەڵ توخێل کردووە، بەڵام لە کۆتاییدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە پێشتر باشترین ڕاهێنەریان هەیە.


 لە کۆتاییدا وتی: ئینێۆس کاتێکی خۆیان تەرخان کرد، ئەوان تازەن لە تۆپی پێدا، ئاساییە بۆ ئێمە بیر لە وەرزەکە بکەینەوە، شاراوە نییە کە لەگەڵ چەند کاندیدێک قسەیان کردووە.


PM:01:50:17/06/2024