پێش یەکەم دەرکەوتنی هەڵبژاردەکەی لە پاڵەوانێتی یۆرۆی٢٠٢٤،مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال باسی یاریەکەو رۆناڵدۆ دەکات.
سەرەتا لەوەڵامی پرسیاری پێش مۆندیال کریستیانۆ هەندێک کێشەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد هەبوو. ئێستا باری جەستەیی و دەروونی چۆنە؟ ئایا دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو کریستیانۆیەی کە لەم تەمەنەدا بوو؟
ڕۆبێرتۆ مارتینێز (ڕاهێنەری پورتوگال ):وتی
"دەبێت دان بەوەدا بنێم کە ئەو لەسەر شایستەیی توانای خۆی لێرەدایە، کەس بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتمانی ناکرێت، بە تۆمارکردنی 51 گۆڵ و بە تۆمارکردنی 9 گۆڵ لە پاڵاوتنەکاندا، لەگەڵ ئێمە کەسێکە کە دەتوانێت شوێنی کراوە لە بەرگرییەکانی بەرامبەردا، و جوڵە بکات ئەو بێهاوتایە و یەکەم پیاوی ئێمەیە کە بەرگری لە هەموو شتێک دەکات.
ڕۆبێرتۆ مارتینێز وتیشی " کریستیانۆ یاریزانێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە.
لەسەر دانانی پێکهاتەی سەرەکی ڕۆبێرتۆ مارتینێز وتی "بەڵێ، دیێگۆ کۆستا و دە یاریزانی دیکەی لەگەڵیدا پێکهاتەکەم.
لەکۆتایسدا ڕۆبێرتۆ مارتینێز سەبارەت بە کۆماری چیک وتی: "سۆچێک وەرزێکی نایابی بەسەر برد و پاتریک چێک نازناوی خولی ئەڵمانی بردەوە”.
یاریەکە لە رکابەرییەکانی گروپی شەشەمەو سبەی کاتژمێر 10:00ئەنجام دەدرێت.