هاوسەرەکەی پۆگبا کێیە کە لەگەڵیدا حەجی کردووە؟

 هاوسەری ئەو ئەستێرە فەرەنسییە ڕاستەوخۆ دوای هاوسەرگیرییەکەیان موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند


خانمە مۆدێلی بۆلیڤیایی ماریا زولای سالیوس، هاوسەری ئەستێرەی بەناوبانگی هەڵبژاردەی فەرەنسا پۆڵ پۆگبا، مشتومڕی لێکەوتەوە، کاتێک وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە، لەکاتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەجدا.

ئەو وێنەیەی ئەو مۆدێلە بۆلیڤییە بڵاویکردووەتەوە، لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا کارلێکی بێهاوتای وەرگرتووە.  لە ئینستاگرام زیاتر لە ١٦٦ هەزار لایکی وەرگرتووە کاتێک ماریا و پۆگبا لەمساڵدا لەبەردەم مزگەوتی گەورەی شاری مەککە دەرکەوتن و ڕێوڕەسمی حەجیان ئەنجامدا.

پۆگبا کە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو بەهۆی سەرپێچیکردنی یاساکانی دژە ماددە هۆشبەرەکان لە تۆپی پێدا بۆ ماوەی 4 ساڵ لە یاری تۆپی پێ ڕاگیرا.

بەڵام ئەستێرە فەرەنسییەکە کە لە یانەی مانچستەر یونایتد و یۆڤانتۆس دەدرەوشایەوە، بەردەوام لەگەڵ هاوسەرە چالاکەکەی بۆلیڤیا لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا دەرکەوت، کە زۆرجار وێنەکانی خۆی لەگەڵ هەوادارانی لەگەڵ هاوسەرەکەی یان لەگەڵ کوڕەکەیان بڵاودەکردەوە.

لە ساڵی 2019، پۆگبا بە فەرمی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو خانمە بۆلیڤییە کە لە بەڕازیل لەدایک بووە، ماریا زولای سالیوس، کە تەمەنی 29 ساڵە، ڕاگەیاند.

لەدوای هاوسەرگیرییەوە، سالیوس ئایینی ئیسلامی لە باوەش گرتووە، بەو پێیەی لە هەژمارەکانیدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا لە زۆر بۆنە ئاینیدا دەرکەوتووە، کە لە مانگی ڕەمەزاندا ڕێوڕەسمی عومرەیان ئەنجامداوە، هەروەها لە جەژنی قورباندا پێکەوە دەرکەوتوون.

ئەو کچە  بۆلیڤییە کە هاوکات خاوەنی ڕەگەزنامەی بەڕازیلیشە، پێشتر وێنەی لەگەڵ پۆڵ پۆگبادا بڵاوکردۆتەوە کە بیست و هەشت ساڵەی لەدایک بوونی خۆی دەگێڕێت و حیجابەکەی لەبەردایە.

پۆگبا لەو کاتەدا کۆمێنتێکی لەسەر وێنەکان کرد و وتی: باشترین ژن و باشترین دایک... ان شاءاللە... ٢٨ ساڵەی لەدایک بوونت پیرۆز بێت خۆشەویستەکەم”.



PM:11:40:17/06/2024