لێدوانەکانی راهێنەری ئەرجەنتین لە یاری دەستپێکی کۆپا ئەمریکا

بەرەبەیانی هەینی بە دەستپێکی یاری کەنەداو ئەرجەنتین لەکاتژمێر 3:00 کۆپا ئەمریکای2024لە ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.


راهێنەری ئەرجەنتین،سکالۆنی بەشداری پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵی کردوو باسی لە یاریەکە کرد.

ئەمە تەواوی لێدوانەکانیەتی...

سکالۆنی: ئێمە باشین، بیرۆکەی ڕوونمان هەیە، ئێمەش درک بە سەختی ئەم پاڵەوانێتییە دەکەین، ئامادەین بۆ ئەوەی لە دوای ئەوە دێت.

 سکالۆنی : کەنەدا تیپێکی باشە ئەوان یاریزانی گرنگ و ڕاهێنەرێکی نوێیان هەیە بە تاکتیکی نوێ ڕکابەرێکی قورسە بەڵام ئێمە ئامادەین یارییەکەمان ئەنجام بدەین .


سکالۆنی "ڕابردوو کۆتایی هات، زۆر جوان بوو، بەڵام کۆتایی هات و دەبێت بیر لەوە بکەینەوە کە چی لە دوای ئەوە دێت."


 سکالۆنی: لە تۆپی پێدا ئەوەی باشترین کارەکان ئەنجام دەدات هەمیشە سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت ئێمە هەمیشە هەوڵدەدەین کارەکان بە شێوەیەک ئەنجام بدەین کە مرۆڤەکان هەست بە ئاسوودەیی و ڕازیبوون بکەن.

 سکالۆنی: هەمیشە دەتوانین شتەکان باشتر بکەین.

 سکالۆنی: شانازییە بۆ من کە دووبارە نوێنەرایەتی تیپەکەم بکەمەوە بە بیرۆکەی نوێ، هیچ گومانێکم لە تیپەکەمدا نییە پێشتر ئەوەم پشتڕاست کردۆتەوە.

 سکالۆنی: ئێمە هەمیشە یاسایەکمان هەبووە کە ڕێز لەو ڕاستییە دەگرێت کە هەندێک یاریزان یاری دەکەن لە کاتێکدا هەندێکی تر نایکەن، ئاسان نییە بەشێک بیت لەو کەسانەی کە یاری ناکەن، بەڵام ئەوان دەیسەلمێنن کە هەموو شتێک کە هەیانە بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی ئەنجامی دەدەن .


 سکالۆنی: ئێنزۆ فێرناندێز باشە، سبەی دەبینین کە ئایا یاری دەکات یان نا.

 سکالۆنی: ئێمەی ئەرجەنتینی هەمیشە هەست بە دڵەڕاوکێ و گرژی دەکەین کاتێک یارییەکی نوێ لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانیدا هەیە ئەمە ڕێگای ئێمەیە بۆ چێژوەرگرتن لەو یارییە.
 سکالۆنی: هەموو یاریزانەکان ئامادەن بۆ یارییەکەی سبەی و ئێمە پێکهاتەکە هەڵدەبژێرین بەپێی ئەوەی بە باشترین دەزانین بۆ تیپەکە.

 


PM:02:08:20/06/2024