لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری پۆرتوگال باسی لە یاری سبەی هەڵبژاردەکەی کرد بەرامبەر بە تورکیا کە سبەی شەممە کاتژمێر 7:00ئەنجام دەدرێت.
ئەمە لێدوانەکانیەتی....
ڕۆبێرتۆ مارتینێز: تیپەکەمان تیپێک نییە ڕاستەوخۆ یاری بکات و بە خێرایی بەدوای هێرشبەردا بگەڕێت.
"دەمانەوێت بە پێنج شەش یاریزانەوە بگەینە سێیەمی کۆتایی یاریگا، ئەمە شێوازی هەڵبژاردەی پورتوگالییە، پێویستمان بە یاریزانی زۆرە لە تەنیشت هێرشبەرەکەوە"م
ڕۆبێرتۆ مارتینێز:
دوای یارییەکەمان بەرامبەر چیکەکان باشتر و زیاتر ئامادەکاریمان کردووە، دەزانین تەنانەت دوای گۆڵێک دابەزینیش دەتوانین ئەنجامەکە بگۆڕین، ئێستا بەرامبەر تورکیا یاری دەکەین، دەبێت هەمووان ئامادەبن.
ڕۆناڵدۆ هەمیشە دەتوانێت 90 خولەک یاری بکات؟
مارتینێز:
ڕۆناڵدۆ دەزانن وەرزی ڕابردوو چەند خولەکێک یاری کردووە؟ چونکە شایەنی ئەوەیەو تەنها سەیری ئەوە بکەن کە چی کردووە.
مارتینێز:
"لە گۆڵەکەی کۆنسیساودا، بۆشاییەکان کراوەن، چونکە کریستیانۆ لە ناوچەکەدایە".
ڕۆبێرتۆ مارتینێز: هەموو ئامارە جەستەییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کریستیانۆ دەتوانێت هەر ٤ ڕۆژ جارێک یاری بکات.
مارتینێز: "تورکیا لە یارییەکەی جۆرجیادا نیشانیدا کە چەندە بەهێزە، بەڵام بۆمان دەرکەوت کە ئەوان کێشەیان لە بەرگریدا هەبووە و ئێمەش بە باشی شیکاریمان کرد”.