ئەو نیشانە نوێیانەی لەسەر درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەرکەوتن چیە؟

 ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ڕۆشنایی دەخەنە سەر یەکێک لەو وردەکارییە نایابانەی کە یەکپۆشی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا جیادەکاتەوە، کە لەلایەن یاریزانانەوە لە پاڵەوانێتی "یۆرۆی ٢٠٢٤” لەبەرکرابوو، کە تا ١٤ی تەمموزی داهاتوو لەسەر خاکی خۆیان پاڵەوانێتیەکە بەڕێوەدەچێت.

 لە ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "سپۆرتسکیدە"دا هاتووە، "دڵنیایە کە یەکێک لە پاڵەوانە سەرەکییەکانی پاڵەوانێتی یۆرۆی ٢٠٢٤ جلوبەرگی هەڵبژاردەی نیشتمانییە. لە دیزاینە نایابەکەی جلوبەرگی فەرەنسا تا سادەیی جلوبەرگی ئیسپانیا، ئەو یەکپۆشیەی کە جیاکرایەوە بە بچووکترین وردەکارییەکان یەکپۆشی ئەڵمانیا بوو، کە لەم دواییانەدا جیهانی سەرسام کردووە”.

 ئاماژەی بەوەشکرد: پێش یارییەکەی بەرامبەر هەنگاریا، لەکاتێکدا یاریزانە ئەڵمانییەکان خەریک بوون سروودی نیشتمانی وڵاتەکەیان بڵێنەوە، وێنەیەک لەناو بینەراندا بڵاوبووەوە کە وردەکارییەکانی سەر چاکەتی یاریزانەکان نەخشەیەک لەسەر سنگیان دەرکەوت کە ئاماژەیە بۆ ئەو شوێنەی کە تیایدا لەدایک بوونە ، و لە لایەکی دیکەوە ژمارەی یارییەکان دەرکەوت کە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە لۆگۆی زیو و زێڕین یارییەکەیان کرد”.

 ئەو ئاماژەیە هاندەرانی سەرتاسەری جیهانی سەرسام کرد، چونکە ئەڵمانیا نەک هەر بە سکۆتلەندا بە ئەنجامی 5-1 لە یۆرۆ زاڵ بوو و بە ئەنجامی 2-1 لە هەنگاریای بردەوە، بەڵکو هەڵبژاردنی جلوبەرگەکەیشی بردەوە.

 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی درێژەدان بە زنجیرە سەرکەوتنەکانی دەکات کاتێک ڕووبەڕووی سویسرا دەبێتەوە، سبەی یەکشەممە، لە شاری شتوتگارت، لە قۆناغی سێیەم و کۆتایی کۆمەڵەی یەکەمی خولەکە.

 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبەری تەکنیکی جولیان ناگلسمان، هیوادارە بە سێیەم سەرکەوتنی لەسەریەک خاڵی تەواو بەدەستبهێنێت.

 ئەگەر هەڵبژاردەی ئەڵمانی لە قۆناغی یەکەمدا بە پلەی دووەمی کۆمەڵەکە کۆتایی بە هەڵمەتەکەی بهێنێت، ئەوا لە قۆناغی 16 تاقیکردنەوەیەکی بەهێزتر چاوەڕێی دەکات، لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی دووەمی کۆمەڵەی دووەم لەنێوان ئیتاڵیا، پاڵەوانی بەرگری، یان کرواتیا کە پلەی سێیەمی مۆندیالی ڕابردووی بەدەستهێناوە، یان ئەگەرێکی تاڕادەیەک لاوازتر، هەڵبژاردەی ئەلبانیا، ئەگەر لە قۆناغی کۆتاییدا سوپرایزێکی گەورە بەدەستبهێنێت. 


PM:03:19:22/06/2024