یاریزانێکی چاوەڕوان نەکراو ریاڵ مەدریدی جێهێشت

ئەمڕۆ دووشەممە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە ئیسپانییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە خۆسێلۆی ئیسپانی، هێرشبەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، لەم هاوینەدا پەیوەندی بە یانەیەکی سعودییەوە دەکات.

 ڕەنگە یانەی قادیسیە شوێنی  ئەو هێرشبەرە بێت، بەتایبەتی یانەکە، چالاکترین یانەی سعودییە ​​لەڕووی گرێبەستەوە لە ئێستادا.

 ڕەنگە ئەلقادیسیە جارێکی تر خۆسێلۆ و ناچۆی هاونیشتیمانی لە یەک تیپدا کۆبکاتەوە، بەتایبەتی کە ئەم دووەمیان گرێبەستەکانی بۆ پەیوەندیکردن بە تیپی ڕۆشن لیگەوە واژۆکردووەو هێشتا ڕاگەیاندنی فەرمیش هەر ماوەتەوە.

 سەرنج بدەن یانەکانی سندوقی وەبەرهێنانی گشتی تا ئێستا دەستیان بە گرێبەستەکانیان نەکردووە، هەر بۆیەش یانەیەکی ئەگەری بۆ هێرشبەرەکەی ڕیال مەدرید ئەلقادیسەیە و ئەمەش تەنها پێشبینییەکە و ڕاگەیاندنێکی فەرمی نییە لەلایەن یانەکەوە یان یاریزانەکەوە.


PM:03:44:24/06/2024