ڕێوشوێنی ناوازە بۆ پاراستنی ڕۆناڵدۆ لە کاتی یاری پورتوگال و جۆرجیا دەگیرێتەبەر

هەموو چاوەکان لەسەر ئەستێرە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەبن لە یارییەکەی بەرامبەر جۆرجیا لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەوروپا 2024 ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، دوای ئەوەی هاتنەناوەوەی بۆ یاریگاکە لە دوایین یاری بەرامبەر پورتوگال نیگەرانی ئەمنیی لێکەوتەوە، هەروەها یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپای ناچارکرد کە  ڕێوشوێنی توندتر بۆ پاراستنی یاریزانان بگرێتە بەر.

 بردنەوەی پورتوگال بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر تورکیا، لانیکەم ٦ هاندەر هاتنەناو  یاریگاکە بۆ وێنەگرتن لەگەڵ ڕۆناڵدۆ لە کاتی یارییەکەدا و دوای یارییەکەی شەممەی ڕابردوو لە دۆرتمۆند.


 ئەم ئەنجامە دڵنیای کردەوە کە پورتوگال سەرکەوت بۆ قۆناغی ١٦ وەک پێشەنگی کۆمەڵەی چوارەم، لەکاتێکدا تورکیا پێویستی بە بردنەوە هەبوو بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی کۆتایی.

 یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەلامەتی و ئاسایش لە یاریگا و  لە دامەزراوەی تیپەکان لە پێشینەی کارەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و ئەڵمانیا و پاڵەوانێتی ئەوروپای ٢٠٢٤ و بۆ ئەم مەبەستەش ڕێوشوێنی سەلامەتی زیادە لە یاریگاکان جێبەجێ دەکرێت بۆ ئەوەی زیاتر مەرجەکانی پاڵەوانێتییەکە جێبەجێ بکرێت، و بۆ ڕێگریکردن لەم جۆرە ڕووداوانە."

 یوفا زیادی کرد: لەبەر هۆکاری ئەمنی ناتوانین لێدوانی زیاتر لەسەر ڕێوشوێنی دیاریکراو بدەین، هەر دەستدرێژییەک بۆ ناو یاریگاکە پێشێلکردنی یاساکانی یاریگاکە پێکدەهێنێت، و دەبێتە هۆی دەرکردنی لێی، قەدەغەکردنی (بۆ ئەوانەی سەرپێچییان کردووە) بەشداریکردن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان یەکسانییەکان، و تۆمارکردنی سکاڵای تاوانکاری فەرمی بە تۆمەتی سەرپێچیکردن."

 هەرچەندە پێدەچوو ئەوانەی  هاتنەناو  یاریگاکە تەنها دەیانەوێت وێنەیەک بگرن، بەڵام ڕۆبەرت مارتینێزی ڕاهێنەری پورتوگال نیگەرانییەکانی خۆی دەربڕی.

 لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی "ئەوە جێگەی نیگەرانییە، ئێمە ئەمڕۆ بەختمان هەبوو، چونکە مەبەستی هاندەران باش بوو، پێموایە هەموومان هاندەرێکمان خۆشدەوێت کە قەدری ئەم ئەستێرە گەورەیە  بزانێت... بەڵام دەتوانن لەوە تێبگەن کە ساتێکی زۆر سەخت هەیە کە... ئەگەر ئەو مەبەستانە خراپ بن، شێوەیان چی دەبێت”.

 تا ئێستا ڕوون نییە کە ڕۆناڵدۆ ڕۆژی چوارشەممە یاریی دەکات یان نا، مارتینێز پێشنیاری کردووە گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا بکات.

بەڵام ئەم یاریزانە پێنج جار براوەی تۆپی زێڕین هەرگیز حەزی لە پشوو نییە، بەتایبەتی لە پاڵەوانێتییە گەورەکاندا، چونکە وەسوەسەی شکاندن و فراوانکردنی ژمارەی پێوانەیی هەیە، کە زۆرترین ژمارەی گۆڵ و بەشداریکردن و ئەسیست بۆ وڵاتەکەی لەخۆدەگرێت.

 ڕۆناڵدۆ لە تەمەنی 39 ساڵیدا دەبێتە بەتەمەنترین یاریزان کە لە پاڵەوانێتی ئەوروپا گۆڵ تۆمار بکات ئەگەر لە پاڵەوانێتی ئەوروپا 2024 گۆڵ تۆمار بکات.

 هەڵبژاردەی تورکیا بە سێ خاڵ پلەی دووەمی گرتووە و هەریەک لە وڵاتانی چیک و جۆرجیا بە یەک خاڵ لە پلەکانی دواوەن.

  هەڵبژاردەی جۆرجیا بە سەرۆکایەتی ویلی سانۆێل، دوای شکستێکی پڕ لە ئازار بەرامبەر تورکیا و یەکسانبوون لەگەڵ کۆماری چیک، دەبێت بەرامبەر هەڵبژاردەی پورتوگال  سەرکەوێت.


 هێشتا هەڵبژاردەکە دەتوانێت پلەی دووەم بەدەستبهێنێت و سەرکەوتن بەدەستبهێنێت ئەگەر لە پورتوگال بباتەوە و چیکەکان لە تورکیا بباتەوە، بەڵام ئەگەر دۆڕان یان یەکسان بوون ئەوا دەردەکرێن.



AM:03:08:25/06/2024