سیمۆنس: هیوادارم لە یۆرۆدا ڕووبەڕووی ئەم تیپە نەبمەوە

چاڤی سیمۆنس، یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا، جەختی لەسەر گرنگی ڕاستکردنەوەی هەڵەکان لە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کردەوە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم هاوینە نیگەران نییە لە داهاتووی خۆی.


 هەڵبژاردەی هۆڵەندا دوای شکستی نەمسا، لە یاریگای ئۆڵۆمپی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، لە قۆناغی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، یۆرۆی ٢٠٢٤، پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.


 تیپەکە لە قۆناغی ١٦ ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا نابنەوە، پێشبینیش دەکرێت بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاری بکات، ئەمەش بە پشتبەستن بە ڕیزبەندی ئێستا.


 سیمۆنس لە لێدوانەکانیدا کە ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، یارییەکەمان بەرامبەر نەمسا بە بەهێزی دەستپێنەکرد، دووانە تاکەکەسییەکانمان دۆڕاند.


 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سبەی سەیری ئەم یارییە دەکەین بۆ ئەوەی بزانین چی ڕوویداوە پێویستە بە وردی بیربکەینەوە، دوای ئەم شکستە، و پێکەوە باسی ئەو هەڵانە بکەین کە دەکرێت بۆ گۆڕینی ئەم دۆخە، بەڵام ئێمە هێشتا سەرکەوتوین بۆ قۆناغی ١٦ .”


 ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا لە یۆرۆدا بۆ ئێمە قورستر دەبێت، بەڵام یارییەکە نەوەد خولەک دەخایەنێت، نابێت سەرمان دابەزێنین یان تەرکیزمان لەدەست بدەین.


 ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت پێشبکەوین، چونکە هەڵبژاردەکەمان چەند یاریزانێکی گەورە لەخۆدەگرێت، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی هەموومان پێکەوە نەتوانین شتەکان بە باشی ئەنجامبدەین.


 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەم یۆرۆیەدا چەندین تیپی باشی تریش هەن، ئەگەر ئێمە لەگەڵ ئیسپانیا یاری بکەین من حەز ناکەم، ئەوانیش دڵنیام حەزناکەن، بزانە لەمەودوا چی ڕوودەدات”.


 لە کۆتاییدا وتی: لە ئێستادا بیر لە داهاتووی خۆم ناکەمەوە لە ئێستادا لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانیم هەموو ئەوانە دوای یۆرۆ دەبینین.


 جێگای سەرنجە ئەو یاریزانە نێودەوڵەتییە هۆڵەندییە وەرزی ڕابردوو بەشێوەی خواستن لەگەڵ یانەی لایپزیگ بەسەر بردووە، لە 1ی تەمموزدا جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە پاریس سانجێرمان، بەڵام چەندین ئۆفەری ئەوروپی هەیە.


AM:03:32:26/06/2024