میسی هەواڵێکی ناخۆشی راگەیاند

لەنوێترین لێدوانیدا دوای یاریەکەی چیللی کە ئەرجەنتین 1-0براوە بوو، میسی رایدەگەیەنێت پێکانی هەیە.
میسی وتی: هەست بە کەمێک ناڕەحەتی دەکەم، بەڵام توانیم یارییەکە تەواو بکەم هیوادارم هیچ شتێکی جدی نەبێت، لە ڕاستیدا لە ڕۆژانی ڕابردوودا باش نەبووم، قوڕگ ئێشە و تام هەبوو ڕەنگە ئەمە کاریگەری لەسەر ئاستی من هەبووبێت لەیاریەکە.

  مێسی وتیشی: ئەمڕۆ هەنگاوێکی گرنگمان ناوە بۆ ئاسوودەیی ئێمە سەرکەوتنمان مسۆگەر کرد و چەندین یاری و گەشتی داهاتوو هەیە ئێستا دەست دەکەین بە بیرکردنەوە لەوەی کە دێت.

  لەکۆتایدا وتی: هەندێک جار یاریگا وا دەکات گۆڵ تۆمارکردنی زیاترمان پێبچێت، ئەمەش لە بەرژەوەندی تیپی بەرامبەرە.


ئەرجەنتین بە دوو بردنەوەو شەش خاڵ گەیشتە چارەگی کۆتایی کۆپا ئەمریکا.


PM:03:38:26/06/2024