ئوسیک دەستبەرداری پشتێنەکەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆکسێن دەبێت

ئۆلێکساندر ئوسیکی ئۆکراینی بڵاویکردەوە، تەنها چەند هەفتەیەک دوای ئەوەی بووە پاڵەوانی جیهانی کێشی قورس، دەستبەرداری نازناوی یەکێتی نێودەوڵەتی بۆکسێن دەبێتەوە.

 لە 19ی ئایاردا، یاریزانە تەمەن 37 ساڵەکە یەکەم نازناوی یەکگرتووی کێشی قورسی جیهانی لە ماوەی 25 ساڵدا بەدەستهێنا، بەو پێیەی بە بڕیارێکی دابەشکراوی دادوەرەکان لە تایسۆن فیوری بەریتانی بردەوە.

 یاریزانە ئۆکراینییەکە پشتێنەکانی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆکسێن (IBF)، ڕێکخراوی جیهانی بۆکسێن (WBO)، کۆمەڵەی جیهانی بۆکسێن (WBA) و ئەنجومەنی جیهانی بۆکسێن (WBC)ی کۆکردەوە کاتێک لە فیوری بردەوە لە ڕیازی سعودیە.

 دوای ئەوەی بڕیاری نوێکردنەوەی شەڕەکە لەگەڵ فیوری لە مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو و لە ڕیاز درا، بەپێی ئەوەی لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا لەلایەن تورکی ئەلشێخ سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری دەسەڵاتی گشتیی گەشت و گوزار لە سعودیە بڵاوکرایەوە، ئوسیک لە دۆخێکدا نابێت کە ڕێگەی پێبدات بەرگری لە نازناوی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆکسێن بکات بەرامبەر پاڵەوانی کاتی و ڕکابەری ئیجباری بەریتانی دانیال دوبۆیس.

 ئەمەش بەو مانایەیە کە ڕەنگە ئێستا شەڕی چاوەڕوانکراوی بەریتانی لە نێوان دوبۆیس و ئەنتۆنی جوشوا هاونیشتیمانییەکەی لە وێمبڵی لە مانگی ئەیلولدا بۆ نازناوی بەتاڵ بێت.

 ئوسیک لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە سۆشیال میدیا بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت "ئەنتۆنی و دانیال گوێبگرن، دەزانم نازناوی IBF بۆ ئێوە گرنگە، ئەوە دیاری منە بۆ ئێوە لە 21ی ئەیلولدا".

 لێنۆکس لویس بەریتانی دوایین پیاو بوو کە پشتێنە سەرەکییەکانی کێشی قورس (ئەو کاتە سێ سێ)ی یەکخست پێش ئوسیک، لە ساڵی ١٩٩٩.

 


PM:08:45:26/06/2024