بەرگریکارێکی چیک گولەر لە گۆڵێکی نموونەیی بێبەش دەکات

بەرگریکارێکی چیک ئێوارەی چوارشەممە لە یارییەکەی هەردوو هەڵبژاردە لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا "یۆرۆی ٢٠٢٤” گۆڵێکی نموونەیی لە ئەستێرەی تورکیا ئاردا گولەر بێبەش کرد.

 ئاردا گولەر نزیک بوو گۆڵێکی مێژوویی تۆمار بکات، لە خولەکی ٢٧دا، دوای ئەوەی بەرزبووەوە بۆ هەوا و نزیک بوو لێدانێکی بەهێزی مقەستی تۆمار بکات، بەڵام بەرگریکارە چیکەکە بە لێهاتوویی سەرسوڕهێنەرەوە دەستوەردانی کرد و تۆپەکەی لە پێی هێرشبەرە لاوەکە دوورخستەوە .

 دوای دوو سەرکەوتن لە سێ یاریدا، تورکیا بە جیاوازی گۆڵ لە دوای پورتوگالی پێشەنگ، کێبڕکێکانی کۆمەڵەی چوارەمی بە پلەی دووەم کۆتایی پێهێنا، لە قۆناغی شانزەدا لە ٢ی تەمموز لە لایپزیگ ڕووبەڕووی نەمسا دەبێتەوە.

 کۆماری چیک بە یەک خاڵ لە کۆتایی کۆمەڵەکە کۆتایی هات.

 پورتوگال پێشتر پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی مسۆگەر کردبوو، بەڵام بە جۆرجیا دۆڕا کە ئەمەی دوایی  بە پلەی سێیەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا.


AM:02:38:27/06/2024