بەرەسمی کاپتنی ریاڵ مەدرید یانەکەی جێهێشت

یانەی قادیسیەی سعودی گواستنەوەی  ناچۆ فێرناندێزی ئیسپانی بەرگریکاری پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە راگەیاند.

 یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بە فەرمی ڕۆیشتنی ناچۆ فێرناندێزی بەرگریکار و کاپتنی یانەکەی ڕاگەیاندبوو، دوای گەشتێکی 23 ساڵە لەگەڵ یانەکەدا.

 یانەی قادیسیە لە لاپەڕەی فەرمی لە ماڵپەڕی "X” بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕاگەیاند.

    ئەلقادیسیە سەرکەوتوو بوو لە ڕاگەیاندنی یەکەم گرێبەستی هاوینەی خۆی بە گواستنەوەی کۆین کاستیلس گۆڵپارێزی بەلجیکی، کە پارێزگاری لە هەڵبژاردەی  وڵاتەکەی دەکات لە میانی یارییەکانی کۆتایی یۆرۆی 2024 کە هاوینی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

لەلێدوانێکیدا ناچۆ رایگەیاند: "نەمدەتوانی خۆم ببینم کە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاری بکەم و نەمویست،لە شانشینی سعودیە دەچمە پاڵ یانەی قادیسیە،بەدرێژایی تەمەنم لە یانەکەدا بووم دەمتوانی بۆ ماوەی ساڵێکی تر بەردەوام بم، بەڵام لێرەدا هیچ شتێکی تر گرنگ نییە جگە لەوەی لە بەرزترین ئاستدا بم.

 ناچۆ وتیشی: هەمیشە ڕوون بوومەوە کە هەرگیز نامەوێت ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید ببمەوە، پێویستم بە ئەزموونێکی تەواو جیاواز بوو، ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید بە هیچ شێوەیەک بژاردەیەک نەبوو بەرگریکار بوون لە ڕیاڵ مەدرید ئەوە ئاسان نییە، بەردەوام ڕووبەڕووی باشترینەکان دەبیتەوە و فشارەکان زۆرن، زۆر دڵخۆش دەبم ئەگەر کارڤاخال بتوانێت خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت”.

 لەکۆتایدا ناچۆ وتی: متمانەم بە یانەکە زۆر گەورەیە و زۆر سوپاسگوزارم کە تا کۆتا خولەک چاوەڕێیان کرد بۆ ئەوەی گرێبەستێکم واژۆ بکەم کاتێک کرۆس ڕۆشتنی خۆی ڕاگەیاند، زانیم کە کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆم دێنم لە یانەکەدا، بەڵام... لەو کاتەدا ئەو گرێبەستەم واژۆ نەکرد کە ویستم”.



PM:02:51:27/06/2024