بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتایی بۆ داهاتووی فێلیکس دا

 یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی متمانەی خۆی بە جواو فیلیکس یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و هەڵبژاردەی پورتوگالی پاراستووە سەبارەت بە بەردەوامبوونی لە وەرزی داهاتوو.


 جواو فیلیکس وەرزی ڕابردوو بە خواستن لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بۆ ماوەی ساڵێک یاری بۆ بەرشەلۆنە کرد.


 ئیدارەی بارسا دەیەوێت بە خواستن یاریزانە پورتوگالییەکە بۆ وەرزێکی تر بهێڵێتەوە.


 بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، بەرشەلۆنە متمانەی خۆی بە جواو فیلیکس دەپارێزێت، هەروەها پابەندە بە خواستی بەردەوامبوونی لەگەڵ تیپەکەی لە وەرزی 2024-2025.


 ئەمە سەرەڕای ئاستە خراپەکانی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لەگەڵ پورتوگال، بیرۆکەکەش هێشتا ئەوەیە کە ئەو یاریزانە بمێنێتەوە.


 هانسی فلیکی ڕاهێنەری نوێی بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی فیلیکس درێژبکاتەوە، بەڵام ئەتلەتیکۆ دەبێت قەناعەتی پێبکات ڕێگە بە ڕۆیشتنی یاریزانەکەیان بدات، چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕۆخیبلانکۆس تا ساڵی 2027 هەیە.


 فلیکسی تەمەنی 24 ساڵ ، لە 44 یاریدا دە گۆڵی تۆمار کردووە و 6 ئاسیستیشی کردووە.


 جێگای سەرنجە فیلیکس بۆ یەکەمجار لەگەڵ پورتوگال بەشداری یۆرۆی کرد، لەکاتی دۆڕاندنەکەی ئێوارەی چوارشەممە بەرامبەر جۆرجیا (2-0)، ئەمەش لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی سێیەم و کۆتایی کۆمەڵەی شەشەمی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 بوو.



AM:02:48:29/06/2024