داهاتووی راهێنەری ئیتاڵیا ئاشکرابوو

لوسیانۆ سپالێتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەبارەی دەرچوون لە یۆرۆی 2024 لێدوانی دا.

 هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەرامبەر هەڵبژاردەی سویسرا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر  دۆڕا و یۆرۆی ٢٠٢٤ی لە قۆناغی ١٦ بەجێهێشت.

 سپالێتی دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە وتی: من ئەو کەسەم کە بەرپرسیارێتی هەڵدەگرم من ئەو کەسەم کە تیپەکەم هەڵبژاردووە دڵخۆش نیم بەو ئاستەی ئەمڕۆ دەرکەوتین.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: شتگەلێک هەن کە دەبێت کاربکەین بۆ گۆڕینی، بەڵام ئەوەی ڕوویدا ئابڕووچوون نییە وەک ئەوەی هەندێک وێنایان دەکەن، ئێمە لە گروپێکی سەختدا سەرکەوتنمان بەدەستهێنا. دەبێت لەم بەشداریکردنە لە یۆرۆدا فێربین و ئەزموونی زیاتر بەدەستبهێنین.


لەکۆتایدا لوسیانۆ سپالێتی ڕاهێنەری ئیتاڵیا وتی' "من دەست لە کار ناکێشمەوە من بە دڵنیاییەوە هاتمە دەرەوە کە دەبێت شتێک بگۆڕم، بەڵام پێموانییە ئەوە دەرئەنجامێکی ئەوەندە ئابڕووچوون بووبێت من چی بکه‌م  یاریزانم گۆڕی و پلانیشم گۆڕی هەر دۆڕاین".


AM:04:46:30/06/2024