ریاڵ مەدرید گرەوێکی تری لە پاریس سانجێرمان بردەوە

رامۆن ئەلڤارێز (ڕۆژنامەنووس) بڵاویکردۆتەوە،یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیل زۆر نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر سەبارەت بە گواستنەوەی لێنی یۆرۆو پێنجشەممەی ڕابردوو پێشکەوتنی بەرچاو لە دانوستانەکاندا هەبووە.


بەقسەی سەرچاوەکە  ڕیال مەدرید زیاتر لە 40 ملیۆن یۆرۆ نادات بۆ لینی یۆرۆو هیوادارە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا گرێبەستەکە کۆتایی پێبهێنێت.  

 یانەی ڕیال مەدرید دەیەوێت پێش دەستپێکردنی وەرز  لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لێنی یۆرۆ بەدەستبهێنێت. 

لینی یۆرۆ ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپایە لە نێویان پاریس سانجێرمان،ئەوانیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.


PM:04:07:30/06/2024