رووداوێکی سەیر هۆکاری راگرتنی یاری ئەڵمانیاو دانیمارک بوو

پۆلیسی ئەڵمانیا ئەو هاندەرەی دەستگیرکرد کە لە یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پارک چووە سەر سەقفی یاریگاکەو ترس و دڵەڕاوکێی بڵاوکردەوە،ئەمەش لەکاتی بردنەوەی ئەڵمانیا لە دانیمارک بە ئەنجامی 2-0 لە یارییەکەی شەممەی ڕابردوو لە قۆناغی 16ی یۆرۆی 2024 .

 پشێوی کاتێک دروست بوو دوای ئەوەی پیاوێکی دەمامکدار لە سەر سەقفی یاریگا لە گێمی یەکەمدا بینراو بەوهۆیەوە یارییەکە ڕاگیراو لەکاتی یاریەکەش هۆکاری راگیرانەکەیان بۆ ڕەشەبا و خراپی کەش و هەوا گەڕاندەوە. 



 ئەو پیاوەی کە بە تەنیا مامەڵەی کردووە، لەلایەن پۆلیسەوە  بە دەمانچە ڕاگیرا، دواتر لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دەستبەسەر کراوە پێش ئەوەی لە یاریگا دوور بخرێتەوە.

 پیاوە دەمامکدارەکە بە چەند بەشێکی سەقفی یاریگاکە ڕۆیشت  دوای فیکەی کۆتایی لەگێمی یەکەم کاتێک  ئەڵمانیا لەگەڵ دانیمارک یەکسانبوو.

 پاشان پیاوەکە، هەوڵیدا سەرکەوێت بۆ بەشێکی جیاوازی سەقفەکە و دواتر دەستگیرکرا


AM:01:53:01/07/2024