کریستیانۆ ناخۆشترین هەواڵی راگەیاند

شەوی رابردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال گەیشتە چارەگی کۆتایی یۆرۆی2024 پاش بردنەوەی بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە لە سلۆڤینیا 3-0.


رۆناڵدۆ پەیامێکی ناخۆشی بۆ هاندەرانی راگەیاندوو ئاشکرایکرد چیتر لەیۆرۆ یاری ناکاتەوە.

دۆن وتی:"  بە دڵنیاییەوە دوا یۆرۆیە، بێگومان.  بەڵام من ئەوە کاریگەری لەسەرم نەبوو، کاریگەری هەموو شتێکم لەسەر بوو کە تۆپی پێ بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەو حەماسەتەی کە بۆ یارییەکە هەمە، ئەو حەماسەتەی کە لە هاندەرانەوە دەیبینم.


وتیشی" خێزانەکەم لێرە، سۆز و سۆزی خەڵک، ئەو سۆزەی کە بۆم هەیە، هاوڕێکانی تیمەکەم خۆیان، نەک لەبەر ئەوەی تۆپی پێ جێدەهێڵم.

هەینی داهاتوو پۆرتوگال لە چارەگی کۆتایی رووبەڕووی فەرەنسا دەبێتەوە لە کاتژمێر10:00،ئەگەر پۆرتوگال دەربکرێت،رۆناڵدۆ چیتر لەم خولە یاری ناکاتەوە.


PM:02:26:02/07/2024