بەهۆی پشتگیری گروپێک لێکۆڵینەوە لە دژی دەمیرالی تورکی کرایەوە

 ئەمڕۆ چوارشەممە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڵاویکردەوە، بەهۆی " ڕەفتاری نەشیاوی" لە یاریی چارەکی کۆتایی یۆرۆی ٢٠٢٤ بەرامبەر نەمسا  کە(٢-١)تەواوبوو، لێکۆڵینەوەی لە دژی  دیمیرالی یاریزانی تورکیا کردەوە.

 دیمیراڵ ڕۆژی سێشەممە لە شاری لایپزیگ هەردوو گۆڵەکەی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی، کە ڕۆژی شەممە لە یاریگای ئۆڵۆمپی بەرلین ڕووبەڕووی هاوتای هۆڵەندا دەبێتەوە.

 خودی دیمیرال وێنەیەکی خۆی لە ماڵپەڕی ئێکس بڵاوکردەوە کە ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ یەکێک لە گۆڵەکانی بەرامبەر نەمسا، ئەمەش مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەهۆی ئەو ئاماژەیەی کە کردوویەتی.

 دیمیڕاڵ ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ یەکێک لە دوو گۆڵەکەی بەرامبەر نەمسا، دەستی بەرزکردەوە لە شێوەی نیشانەی "گورگە بۆرەکان”ی کە گروپێکی ڕاستڕەوی توندڕەوە لە تورکیا.

 یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "لێکۆڵەرێک دەستنیشانکراوە بۆ بڕیاردان لەسەر پرسەکانی ئەخلاق و دیسیپلین" و زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بەدوایدا دێت.


PM:03:14:03/07/2024