بێلنگهام ریاڵ مەدریدی شۆک کردووە

ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، جود بێلینگهام، مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەهۆی بڕیارە کتوپڕەکەی سەبارەت بە پێکانەکەی لە شان، کە تیپەکەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی تووشی سەرسوڕمان کردووە.



  ئەو یاریزانە لە ئێستادا لەگەڵ وڵاتەکەی بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکات، بڕیاریدا نەشتەرگەری بۆ شانی  نەکات.

 سەرچاوە ڕۆژنامەوانییە نێودەوڵەتییەکان ڕوونیان کردەوە، یاریزانەکە و هاوکارەکەی لە یانەی شاهانە، ئیبراهیم دیاز، بڕیاریانداوە لەبری نەشتەرگەری پاراستنی شان بەکاربهێنن، سەرەڕای ئەوەی چاوەڕوانی ئەوە دەکرا کە نەشتەرگەرییەکە لە دوای کۆتایی هاتنی پاڵەوانێتی ئەوروپا پێویست بێت، بۆ ئەوەی دووربکەونەوە لە ئاڵۆزییەکانی زیاتر کە ڕەنگە کاریگەرییان هەبێت لە بەشداریکردنیان لە وەرزی داهاتوو لەگەڵ تیپەکەیان.


PM:09:51:03/07/2024