میسی نهێنی لەدەستدانی لێدانە سزاکە ئاشکرادەکات

پاش لەدەستدانی لێدانی سزا دژی ئیکوادۆر کە هاوشێوەی پانێنکابوو،میسی نهێنیەکەی ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت تووڕە بووە بۆیە بەوشێوەیە جێبەجێی کردووە.


مێسی دوای گەیشتنی ئەرجەنتین بۆ قۆناغی پێش کۆتایی کۆپا ئەمریکا لێدوانی داو وتی : لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵمدا لە ناڕەحەتی و ئازارەکان ڕزگارم بێت لە ڕاهێنانەکاندا هەستم بە باشتر بوون دەکرد و ئەمڕۆش ئامادە بووم بۆ یاریکردن ترسی دەروونی لە توشبوون بە پێکانی ماسولکەکان ئەو شتەیە کە زۆرترین بێزارم دەکات.

  مێسی وتیشی: دیپۆ هەمیشە لە ساتەوەختە سەختەکاندا بە شێوەیەکی نایاب دەردەکەوێت زۆر خێرا و متمانەی زۆری بە خۆی هەبوو ئێمە دەمانزانی یارییەکە ورووژێنەر و سترێساوی دەبێت، ئیکوادۆر یاریزانی زۆر باشی هەیە، هەروەها یاریگای یارییەکە ڕێگە نادات بەو خێراییەی کە دەتەوێت یاری بکەیت.

 لەکۆتایدا مێسی وتی: کاتێک دەگەینە لێدانی سزا، ئێمە پاڵێوراوین بۆ بردنەوە زۆر توڕە بووم، چونکە پێداگریم لەسەر ئەوە کرد کە لێدانی سزا بەم شێوەیە جێبەجێ بکەم.  ئەم بابەتەم لەگەڵ دێبو و ڕۆلی باس کرد.



AM:07:55:05/07/2024