ئەمڕۆ وێنەیەکی مناڵی لامین یامال لەگەڵ میسی بڵاودەبێتەوەو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان داگیر دەکات.
فۆتۆگرافەری وێنەکە دەڵێت: بۆنەیەک بوو کە سەرجەم یاریزانانی تیپی یەکەم بەشدارییان تێدا کرد، هەر وێنەیەک بابەتێکی دیاریکراوی هەبوو، تەنانەت بیرم نییە بنەماڵەی لامین لە کوێوە هاتبوون، بەبيرم ناێتەوە.
لامین منداڵێکی تەمەن ٤ مانگ بوو، فۆتۆگرافەرەکەش ئەو کەسە بوو کە دانیشتنەکانی وێنەگرتنی هەڵبژارد، کە لە کامپ نو بوو.
فۆتۆگرافەر: خوان مۆنفۆرت
ڕووداو: دوای جەژنی کریسمس ساڵی ٢٠٠٧
شوێن: کامپ نۆ
بۆنە: دەستپێشخەرییەکی ساڵانەی هاودەنگی بۆ ڕۆژنامەی SPORT
دوای جەژنی کریسمس خشتەی خێرخوازی ئامادە دەکرا. سەرجەم یاریزانانی تیپی یەکەم بە ئارەزووی خۆیان بەشداریان کرد.