راهێنەری ئەڵمانیا روونیدەکاتەوە بۆ دۆڕان

جولیان ناگلسمان راهێنەری ئەڵمانیا باس لە شکستەکەیان،دەکات دژی ئیسپانیا کاتێک لە خولەکت119بە ئەنجامی 2-1دۆڕان و لە یۆرۆی2024دەرکران.

ئەمە تەواوی لێدوانەکانیەتی...

ناگلیسمان "بەڕاستی ئەوە بە ئازارە، ڕەنگە جارێکی دیکە لە ژیانی وەرزشیمدا جارێکی دیکە پاڵەوانێتییەکی دیکە لە یاریگای خۆمان ئەنجام نەدەین، ئەگەر ئاستەکە خراپ بووایە دەمانتوانی قبوڵی بکەین، بەڵام ئاستی ئەمڕۆ باش بوو".

جولیان ناگلسمان:

"نازانم پلانەکان چییە بۆ داهاتوو چونکە پلانم نەبووە ئەمڕۆ بچینە دەرەوە.”

ناگلسمان 🗣️: "من بەرەنگاریی فرمێسکەکانم،دەبمەوە، پێدەچێت لە ژیانی وەرزشیمدا پاڵەوانێتییەکی تری یاریگای خۆمان ئەنجام نەدەم.

ناگلسمان 🗣️: "ناتوانم تێبگەم بۆچی ناوبژیوان لێدانی سزای نەدا”.

ناگلسمان لەسەر ئیمریجان 🗣️:

ئەو یەکێکە لە خێراترین یاریزانەکانی تیپەکە.

ناگلسمان 🗣️: "ئەوە بە ئازارە کە ئێستا دەبێت دوو ساڵ چاوەڕێ بکەین تا ببینە پاڵەوانی جیهان دەمانەوێت ببینە پاڵەوانی جیهان”.

ناگلسمان 🗣️: لە گێمی یەکەمدا هەڵەیەکی زۆر هەبوو، کارتی زەردیش لە خولەکی ٦٠ەوە دەرکەوت کە ئێمە تیپێکی باشتر بووین.

🗣️ ناگلسمان:
"ئەوە بە ئازارە، چونکە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە ناتوانین باشترین ئاست پێشکەش بکەین، منیش جارێکی دیکە لە وڵاتەکەمدا پاڵەوانێتییەک لە ژیانی وەرزشیمدا نابەمەوە، ئەگەر ئاستێکی خراپمان پێشکەش بکردایە، ئەوە دۆڕانێکی شایستە بوو و دەمانکرد نەک فرمێسکەکانمان ڕاگرتبێت ئێستا نازانم پلانەکە چییە.



PM:11:34:05/07/2024