ئاگاتان لێیە مباپێ چی بە رۆناڵدۆ دەڵێت

لەپاش بردنەوەکەیان بەسەر پۆرتوگال لە یۆرۆ 2024و لە قۆناغی پێش چارەگی کۆتایی،مباپێ باسی سەرکەوتنەکەو دڵخۆشی بەسەر پۆرتوگالیەکان دەکات.

مباپێ وتی" من هەمیشە ڕێز لە پورتوگال دەگرم و هەمیشە ڕێز لە کریستیانۆ دەگرم، بەڵام ئێستا دڵخۆشین بە سەرکەوتن.


 کیلیان مباپێ وتیشی: تا ئێستا تەنها یەک گۆڵم تۆمارکردووە بەڵام گەیشتوینە قۆناغی پێش کۆتایی و زۆر دڵخۆشم بێگومان هیوادارم هاوکاری تیپەکە بکەم بەرامبەر ئیسپانیا، بەڵام زۆر دڵخۆشم بۆ تیپەکە لە سەرووی هەموو شتێکەوە.

 لەکۆتایدا کیلیان مباپێ لەسەر هەڵبژاردەی فەرەنسا پێش  لێدانەکانی سزا وتی "بەڕێزەکان ئارام بن ئێمە کارمان لەسەر کردووە، تەنها ئێوە و گۆڵپارێزەکە  بچین، گرنگ نییە چی ڕووبدات، وەک یەک تیپ پێکەوە دەمێنینەوە. ”  


PM:03:05:06/07/2024