ئێدناڵدۆ ڕۆدریگێز (سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل) دووپاتیکردەوە کە دۆریڤاڵ جونیۆر تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ دەمێنێتەوە لە پۆستەکەی.
سەرۆکی تۆپی پێی بەرازیل رایگەیاند:" ئەم کارە بەو نوێکردنەوەیە دەستیپێکرد کە لەلایەن هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە ئەنجامدرا کۆپا ئەمریکا گرنگ بوو کە راهێنەر لەگەڵ یاریزانەکان بەسەری برد بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو مانگدا پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەڕێوەبچێت و پڕۆژەکەش بەتەواوی بەردەوام بێت لەگەڵ دۆریڤاڵ.
وتیشی:" تێگەیشتن و چڕکردنەوەی کارەکان بەردەوام دەبێت و ئێمە یارییەکانمان هەیە لە مانگەکانی ئەیلول و تشرینی دووەمدا کە ٦ یاری داهاتوومان هەیە (دۆریڤاڵ) و ستافی تەکنیکی بە تەواوی ئاگاداری ئەوەن کە چی کراوە".
بەرازیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە 4-2بە ئۆرۆگوایی دۆڕاو لە چارەگی کۆتایی کۆپا ئەمریکا کرایە دەرەوە.