ریاڵ مەدرید گرێبەستێکی چاوەڕوان نەکراو دەکات

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، مێندێزی بریکاری لۆنین لەم هەفتەیەدا گەشت بۆ مەدرید دەکات بۆ ئەوەی داهاتووی لونین کۆتایی پێبهێنێت.

  بە قسەی سەرچاوەکە، جێگرەوەی لەوانەیە دیۆگۆ کۆستا بێت کە یەکێکە لە ئەستێرەکانی یۆرۆی 2024.

هەروەها ئەوانەی لە لونین نزیکن، ڕۆیشتنی بەدوور نازانن، چونکە ئەو دەیەوێت ڕۆڵی سەرەکی هەبێت و ئەمەش بە ئامادەبوونی کۆرتوا ئەستەمە بەدەستبهێنرێت.

 لەکۆتایدا ئاس دەڵێت"  یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.


PM:05:45:08/07/2024