ڤینسیۆس هۆکاری شکستەکەی بەرازیلی ئاشکراکرد

ڤینیسیۆس جونیۆری بەرازیلی لە ڕێگەی ئینستاگرامەوە پاش شکستی هەڵبژاردەکەی لەکۆپا ئەمریکا پەیامێکی بڵاوکردۆتەوەو دۆڕانەکە دەخاتە ئەستۆی خۆی.



ڤینسیۆس دەڵێت:" کۆپا ئەمریکا کۆتایی هاتووە و کاتی ئەوە هاتووە بیر لەوە بکەینەوە کە چی لە داهاتوودا ڕوودەدات، و بزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ شکستەکەدا بکەین، بێزارییەکە جارێکی دیکە  بەهۆی لێدانی سزاوە دۆڕاین.


دەشڵێت" هەڵەیەکم کرد و دوو کارتی زەردم وەرگرت و بینیم تیپەکە جارێکی تر  لە دەرەوە بوو بەڵام ئەمجارە خەتای من بوو داوای لێبوردن دەکەم لەسەر ئەوە.

 هەروەها دەڵێت: من دەزانم چۆن گوێ لە ڕەخنە بگرم، ژیانی وەرزشیم لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی، خۆشبەختانەیە، تازە دەستی پێکردووە، لەگەڵ هاوڕێکانم دەرفەتێکم دەبێت بۆ گەڕانەوەی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بۆ ئەو شوێنەی کە شایەنیەتی، ئێمە دەگەڕێینەوە سەر لوتکە  خۆشم دەوێن و پێکەوەین.


PM:03:58:09/07/2024