ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکردووە، فلیک دەیەوێت ئۆریۆل ڕۆمیۆی یاریزانی ناوەڕاست بەردەوام بێت، هەروەها ئەویش دەخاتە نێو پلانەکانی بۆ وەرزی نوێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاهێنەری ئەڵمانی زۆر سەرسامە بە کەسایەتی و توانا جەستەییەکانی ڕۆمیۆ، هەروەها وەک زیادکردنێکی بەهێز بۆ هێڵی ناوەڕاستی یانەی کەتەلۆنی دەیبینێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆیشتنی ڕۆمیۆ دۆخی دارایی بارسا ڕزگار ناکات، هەروەها ئیدارەی یانەکە نایفرۆشێت مەگەر ئۆفەرێکی دارایی بەهێز نەبێت.
ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە ئۆفەری جیرۆنای ڕەتکردەوە بۆ هێنانەوەی ڕۆمیۆ لەم هاوینەدا، تەنها ساڵێک دوای ئەوەی ڕۆمیۆ بە بڕی 3.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکەوە کرد بۆ ماوەی 3 ساڵ.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئۆریۆل ڕۆمیۆ بڕوات، ئەوا مارک کاسادۆی یاریزانی لاوی یانەکە بۆ تیپی یەکەم بەرزدەکرێتەوە.