فیفا نوێترین ریزبەندی هەڵبژاردەکانی بۆ ئەم مانگە بڵاوکردەوە

هەڵگری مۆندیالی ٢٠٢٢، هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی، پلەی یەکەمی خۆی لە ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانی فیفادا پاراست کە لە ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٤ بڵاوکرایەوە.

هەڵبژاردەی فەرەنسا بە کۆکردنەوەی ١٩٠١ خاڵیش پلەی دووەمی خۆی پاراست، چونکە لە ساڵی ٢٠٢٢دا پلەی دووەمی لە قەتەر بەدەستهێنا ، لەکاتێکدا  هەڵبژاردەی ئیسپانیا ٥ پلە بەرزبووەوە بۆ پلەی سێیەم.


 ئینگلتەراش سەرکەوت بۆ پلەی چوارەم، بەڕازیل دابەزی بۆ پلەی پێنجەم و بەلجیکا بۆ پلەی شەشەم، لەکاتێکدا ڤەنزوێلا زۆرترین پێشکەوتنی بەدەستهێنا، بە 17 پلە.


 لە جیهانی عەرەبیدا، هەڵبژاردەی مەغریب بەردەوام بوو لە پێشکەوتنی هەموو هەڵبژاردە عەرەبییەکان دوای ئەوەی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا سەرکەوتنی بۆ پلەی ١٤ی بەدەستهێنا، قەتەریش سەرکەوت بۆ پلەی ٣٤.
 لەسەر ئاستی ئاسیا، ژاپۆن باشترین پلەکانی لە پلەی ١٨دا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا داگیرکردووە، ئێرانیش لە پلەی بیستەمدا دێت، لوبنان پلەیەک پێشکەوتووە بۆ پلەی ١١٦.
 دە پێشەنگ بەم شێوەیەن:


PM:12:31:18/07/2024