ڤینیسیۆس میسی تێکدەشکێنێت...و تۆپی زێڕین مسۆگەر دەکات؟!

بەرازیل زوو لە پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمریکا دەرکرا، دوای ئەوەی لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە لێدانی سزا بەرامبەر ئۆرۆگوای دۆڕا.

 ئەم دەرچوونە شۆکێکی گەورە بوو بۆ هاندەرانی سێلیساو، کە تامەزرۆی بەدەستهێنانەوەی ئەو نازناوە بوون کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە بەدەستیان نەهێناوە.

 
 بەڕازیلیەکان هاوینی ڕابردوو زۆر بە دوای ئەنچیلۆتیدا دەگەڕان، بۆ ئەوەی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی بەڕازیلی پێ بسپێرن، بەڵام هەوڵە بەردەوامەکانیان ئامانجی نەبوو.



 پێش خولی کۆتایی جامی  کۆپا ئەمریکا کە شاهیدی بەدەستهێنانی نازناوی ١٦هەمین نازناوی ئەرجەنتین بوو و دووەم نازناوی لەسەریەک بوو، هەمووان بە تامەزرۆییەوە بەدوای ململانێی ڕاستەوخۆی نێوان لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تانگۆ و ڤینیسیۆس جونیۆر بوون.

 "ڤینی" وەرزێکی سەرسوڕهێنەری لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەسەر برد، هەروەها سەرکردایەتی یانەی مێرێنگی کرد بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ و لالیگا، وەک دیارترین پاڵێوراو بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی هاتە ناو کۆپا ئەمریکا.

 بەڵام ئەم هەڵوێستە کەمێک لەرزۆک بوو دوای ماڵئاواییکردن لە پاڵەوانێتی کیشوەری لە قۆناغی دووەم بەرامبەر ئۆرۆگوای، لە کاتێکدا لیۆنێل مێسی بەردەوام بوو لە ڕێگەی خۆی بەرەو ئامێزگرتنی جامەکە.

 ڕەنگە بوونی ئەنچیلۆتی یارمەتی ڤینیسیۆسی دابێت لە درێسی زەرددا بدرەوشێتەوە و ئەفسانەی زیندوو لیۆنێل تێپەڕێنێت و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت.

 هەڵبژاردەی بەڕازیلی بە گەورەترین هەڵبژاردە دادەنرێت لە مێژووی تۆپی پێدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە گرنگترین پاڵەوانێتی، جامی جیهانیی بەدەستهێناوە، کە 5 جار "ریکۆرد"ە.

 "سەماکارانی سامبا" تایبەتن بەو پێیەی تاکە تیپی سەرەکین کە هیچ ڕاهێنەرێکی غەیرە بەڕازیلی ئەرکی مۆدێلە هونەریەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

 ئەگەر ئەنچیلۆتی بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت، ئەوا دەبووە یەکەم ڕاهێنەری بیانی لە مێژوودا کە شەرەفی ڕاهێنەرایەتی بەڕازیلی لە ئەستۆ بگرێت.

  


PM:02:18:18/07/2024