مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی پاریس ٢٠٢٤ هەڕەشەی شکستی لەسەرە

ڕۆژنامەی "میرەری"ی بەریتانی پێیوایە کە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٤ لە پاریس لە لێواری شکستدایە، ئەمەش بەهۆی هەڕەشەی مانگرتنی فیدراسیۆنی شانۆکارانی فەرەنسا.

 لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکردنی یارییە ئۆڵۆمپیەکان، ناکۆکییەک لەناو فیدراسیۆنی هونەرمەندانی شانۆی فەرەنسا سەبارەت بە مووچەی هونەرمەندان سەریهەڵدا، ئەم ناکۆکییە نەک هەر هەڕەشە لە مەراسیمی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە دەکات، بەڵکو هەڕەشەی مانگرتن لەسەر پرۆڤە بۆ ئاهەنگی کردنەوەی پارائۆڵۆمپیکەکانە کە لەسەر ڕووباری سێن بەڕێوەدەچێت، نمایشێکی گەورەیە کە لە ٢٦ی تەمموز بە بەشداری سێ هەزار هونەرمەند و ٤٠٠ سەماکار بەڕێوەدەچێت.


 فیدراسیۆنی شانۆکارانی فەرەنسا وتی: هەر لەم ساتەدا پرۆڤەی جل و بەرگ بۆ مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیاد بەڕێوەدەچێت، و بەداخەوەین لە ڕاگەیاندنی مانگرتن بۆ نمایشەکە لە ٢٦ی تەمموز هەروەها بۆ ئەم پرۆڤانەی خوارەوە بۆ مەراسیمی کردنەوەی پارائۆڵۆمپیە”.

 فیدراسیۆنی شانۆکارانی فەرەنسا ڕێکخەرانی مەراسیمی کردنەوەی شانۆی کردە ئامانج و وتی: لە کاتێکدا ئەمڕۆ دروشمی (ئێمە پێکەوە باشتر کار دەکەین) لە هەموو شوێنێکی شەقامەکانی پاریس نمایش دەکرێت، تێبینی ئەوە دەکەین کە مەرجەکانی کارەکانمان پێکەوە باس نەکراوە، و نا بۆ باشتربوونی دەکرێت."

 فیدراسیۆنی شانۆکارانی فەرەنسا لە کاتی ئامادەکاری بۆ ئاهەنگەکان لە بارودۆخی کارکردنی هونەرمەندان و مامەڵەی نایەکسان و نەبوونی دیالۆگی کۆمەڵایەتی ناڕازی بوو.



PM:03:39:19/07/2024