بەگرێبەستێکی گەورە بەرشەلۆنە دڵی هاندەرانی خۆش دەکات

یانەی بەرشەلۆنە ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش کرد بۆ بەدەستهێنانی  دانی ئۆلمۆ، یاریزانی باڵی لایپزیگ لە میرکاتۆی هاوینەی ئێستادا.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، بەرشەلۆنە ئۆفەری فەرمی نووسراوی پێشکەش بە بریکارەکانی ئۆلمۆ کردووە کە بریتییە لە بەستنەوەی یاریزانەکە بە مووچەیەکی کەمەوە بۆ ماوەی 6 ساڵ، دواتر لە ساڵی سێیەمەوە بەرزبووەتەوە بۆ پابەندبوون بە یاسای فاینانشیاڵ فایر پلەی.

 ئۆفەرە فەرمییەکە کە بریکارەکانی ئۆلمۆ دەیگوازنەوە بۆ لایپزیگ، هەروەها ئامادەیی بەرشەلۆنە بۆ پێدانی بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆیە کە نرخی هەڵوەشاندوەیەتی.

 بەڵام بەرشەلۆنە دەیەوێت ئەو بڕە پارەیە دابەش بکات بەسەر بەشێکی جێگیر و بەشێکی تر لە شێوەی گۆڕاوەکاندا.

 ئێستا بریکارەکانی ئۆلمۆ لێکۆڵینەوە لە ئۆفەرە فەرمییەکە دەکەن و ئەگەر پەسەند بکرێت، دوا قسە لەسەر گرێبەستەکە بۆ لایپزیگ دەبێت.

 ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، ئۆلمۆ بە ئەرێنی سەیری ئەو ئۆفەرەی بەرشەلۆنە دەکات، بەڵام بە وردی لێی دەکۆڵێتەوە.


PM:01:00:20/07/2024