ڕۆناڵدۆ بە بازرگانێکی ئیسرائیلی فرۆشت.. ڕیبێری: لە ساڵی ٢٠١٣ خەڵاتی باڵۆن دۆریان لێ دزیم

 فرانک ڕیبێری ئەستێرەی پێشووی فەرەنسی و بایرن میونشن بەداخەوە بیری دێنێتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٣ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بێبەش کرا و بەخشرا بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕوویدا بە دزی و شایستەی ئەوە زیاتر بوو.

 ململانێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر لە ساڵی ٢٠١٣دا تەنها لە ٣ یاریزاندا سنووردار بوو کە بریتی بوون لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و فرانک ڕیبێری فەرەنسی و لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی.

 ڕیبێری لە بەیاننامەیەکدا بۆ کەناڵی "کانال پڵەس"ی فەرەنسی وتی "بەدەستنەهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بە ئازارە و بە تەواوی تێنەگەیشتم، هەموو نازناوەکانم بەدەستهێنابوو.

 بایرن میونشن لەو ساڵەدا لەژێر سەرکردایەتی ڕیبێریدا سێ نازناوی مێژوویی بەدەستهێنا، بەو پێیەی دووانەی خولی ناوخۆیی و  جامی بەدەستهێنا، ئەمە جگە لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند.

ڕیبێری ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا یەکێک بووم لە گۆڵکارانی تیپەکە، لە لوتکەی ئاستەکەمدا بووم، لەوە زیاتر چی بکەم؟

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بۆ من ئەوە وەک دزی وایە، ستەمم لێکرا، پێویستم بە پاڵپشتی فەرەنسییەکان بوو، بەڵام پشتگیری تەواوی ئەوانم وەرنەگرت، لەو کاتەدا کەس پشتگیری نەدەکردم، هەرچەندە لەگەڵ نیشتیمانیدا ئاستێکی نایابم پێشکەش کردبوو لەگەل تیپەکە، و بە چاوی خۆم بینیم ڕاهێنەرە فەرەنسییەکان دەیانگوت کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەو کەسەیە کە پێویستە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر تۆپەکەی پێبدرێت”.

 ڕیبێری لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێت وایە پورتوگالیەکان بتوانن ئەو کارە بکەن و لەبری ڕۆناڵدۆ مێسی یان ڕیبێری کاندید بکەن بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی، هەروەها پێتان وایە ئەرجەنتین دەتوانێت ڕۆناڵدۆ هەڵبژێرێت بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی؟ مەحاڵە.


  هێرشبەرەکەی بایرن میونشن لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هەموو کەسێک لە فەرەنسا نەیاندەویست خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەست بهێنم، پێموانییە لە وڵاتەکەمدا ناوبانگێکی ئەوتۆم هەبێت.

 ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یەکێک لەو پێنج تۆپە زێڕینەی کە ئەستێرەی پورتوگالی بەدەستی هێناوە، بە تایبەتی تۆپی زێڕینی ساڵی ٢٠١٣، لە زیادکردنێکی خێرخوازیدا بە نزیکەی ٦٠٠ هەزار یۆرۆ فرۆشراوە.

 پارەکە بۆ ڕێکخراوێکی خێرخوازی بەناوی "ئاواتێک دروست بکە" کە چارەسەری ئەو منداڵانە دەکات کە بەدەست نەخۆشییە دەگمەن و مەترسیدارەکانەوە دەناڵێنن.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، ئەو کەسەی کۆپی خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە - کە ڕۆناڵدۆ بۆ زیادکردنی ئاشکرا پێشکەشی کردووە - دەوڵەمەندترین پیاوی ئیسرائیلە بە ناوی ئیدی ئۆفەر، سامانەکەی زیاتر لە 10 ملیار یۆرۆیە، وەک خۆی چالاکە لە بواری کانگا و کەشتیوانی و وزە، جگە لە پیشەسازییە وەرزشییەکان.
   


PM:01:53:20/07/2024