بۆچی ئۆڵۆمپیادی پاریس 300 هەزار کۆندۆم بەسەر وەرزشواناندا دابەشدەکرێت؟

پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئامادەکاری دەکات بۆ پێشوازیکردن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٤ بەو پەیامەی کە ئاستەنگی هەمیشە لە پێشینەی کارەکانیدا نییە، بەڵکو چێژ لە پێش هەموو شتێکەوەیە کاتێک باس لە سێکس دەکرێت.

 بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، لەگەڵ دەستپێکردنی پێشوازیکردنی وەرزشوانان بۆ ناو گوندی ئۆڵۆمپی، ڕێکخەرانی یارییەکان پلانیان هەیە هەڵمەتێکی تەندروستی سێکسی گشتگیر دەستپێبکەن کە گرنگی بە بەرەوپێشبردنی چێژ و ڕەزامەندی دەدات شانبەشانی سەلامەتی تەقلیدی.

 لەم چوارچێوەیەدا، ئۆڵۆمپیادی پاریس ٣٠٠ هەزار کۆندۆم بۆ وەرزشوانان دابین دەکات  کە  دوو کۆندۆم بۆ هەر کەسێک لە هەر ڕۆژێکی یارییەکاندا دابیندەکات.

 هاوینی ئەمساڵ کۆندۆم لە گوندی ئۆڵۆمپی بەردەست دەبێت بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشییە سێکسییە گواستراوەکان، نەریتێک کە لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی پەیوەندی ئینتیمی و فەرمانی دووری کۆمەڵایەتی بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢١ بەهۆی پەتای کۆڤید-١٩ دەرکرد.

 هەروەها نزیکەی ٩ هەزار وەرزشوانەکە چوارچێوەیەکی جێگەی نوستنیان بۆ دابین دەکرێت.

 -مێژووی پەروەردەی سێکسی لە یارییە ئۆڵۆمپیەکان

 کۆندۆم بۆ یەکەمجار لە ئۆڵۆمپیادی سیئۆلی ساڵی ١٩٨٨دا بەسەر وەرزشواناندا دابەشکرا وەک بەشێک لە هەڵمەتێک بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەسەر ئایدز لە کاتی بەرزبوونەوەی پەتاکەی ئایدزدا بەپێی چەند سەرچاوەیەک، لەو ساڵەدا نزیکەی ٨٥٠٠ کۆندۆم دابینکراوە، لەو کاتەوە بڕی ئەو کۆندۆمە زۆر زیادیکردووە بۆ دابینکردنی داواکارییەکە.

 لە ساڵی ٢٠٠٠ ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی سیدنی ناچار بوون ٢٠ هەزار کۆندۆمی دیکە داوا بکەن کاتێک زانیان کە بڕی سەرەتایی ٧٠ هەزار کۆندۆم بەس نابێت.

 ئۆڵۆمپیادی ڕیۆ لە ساڵی ٢٠١٦ زۆرترین ژمارەی کۆندۆم بۆ وەرزشوانان دابینکرا، کە ٤٥٠ هەزار کۆندۆم بوو.


PM:02:11:22/07/2024